جودی ھاڵیدەی
جودی ھاڵیدەی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٢١ نیوویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٧ی حوزەیرانی ١٩٦٥ نیوویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٤٣ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Judith Tuvim |
ناوی خوازراو | Judy Holliday |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجە، شێرپەنجەی مەمک |
شوێنی ناشتن | Westchester Hills Cemetery |
ھاوسەر | David Oppenheim |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Gerry Mulligan |
منداڵ | Jonathan Oppenheim |
پیشە | گۆرانیبێژ، jazz musician، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٣٨ |
ئامێری مۆسیقا | دەنگ |
چەشن | traditional pop |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، Theatre World Award، Tony Award for Best Actress in a Musical، star on Hollywood Walk of Fame، Donaldson Awards |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر |
جودیت توڤیم ناسراو بە جودی ھاڵیدەی (٢١ی حوزەیرانی ١٩٢١–٧ی حوزەیرانی ١٩٦٥) گۆرانیبێژ، کۆمێدیکار و خانمەکتەرێکی ئەمریکی بوو.[١][٢] ئەو یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.
جودی سەرەتا لە یانە شەوانییەکان کاری دەکرد، ئەمەش بەر لەوەی بێتە ناو شانۆی برۆدوەیەوە. لە ساڵی ١٩٤٦، سەرکەوتنێکی باشی لە شانۆی (لە دایکبووی دوێنێ) بدەستھێنا، کە وای لە بیلی داون کرد ئەم شانۆیە بکاتە فیلم لە ساڵی ١٩٥٠، فیلمەکەش بەھەمان ناوەوە بوو. بۆ ئەم فیلمەش جودی بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر،[٣] ھەروەھا خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بۆ باشترین خانمەکتەر لە فیلمی میوزیکاڵ یان کۆمێدی بەدەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٦، ئەو بە بەشداریکردنی لە شانۆی (Bells Are Ringing)، بووە براوەی خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەکتەری سەرەکی لە بەرھەمێکی میوزیکاڵ، لە ساڵی ١٩٦٠ بەھەمان ناو و ناوەڕۆکەوە لە فیلمێکدا دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٥٢، لەبەردەم لیژنەی ناسەرەکی ئاسایشیی ناوخۆی ئەنجومەنی پیران لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا، بۆئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایا ئەو چووەتە ناو بزاڤی کۆمۆنیزم. لەکۆتاییدا ھیچ شتێک نە سەلمێندرا، بەڵام گومانەکان وایان لێکرد کە ماوەی چەند ساڵێک لە کارەکانی داببڕێت.[٤]
جودی لە خێزانێکی جوولەکەی ڕووسی لە دایکبووە.[٥][٦] لە ساڵی ١٩٤٨، ھاوسەگیری لەگەڵ دەیڤد ئۆپنھایم ئەنجامدا، بەڵام دوای دە ساڵ واتە لە ساڵی ١٩٥٨ جیابوونەوە، بەیەکەوە کوڕێکیان بوو بەناوی جۆناتان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Obituary Variety, June 9, 1965, p. 71.
- ^ "Oscar Winner Who Fought Sexual Harassment to Get Biopic Treatment (Exclusive)". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 2017-11-30. Retrieved 2021-02-19.
- ^ "The 23rd Academy Awards | 1951". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
- ^ "Judy Holliday wins Academy Award for best actress". Jewish Women's Archive (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
- ^ "Abe Tuvim; Zionist Official,. Dies at 64; Executive Director of Fund Foundation" (PDF). The New York Times. 16 January 1958. Retrieved 24 December 2014.
- ^ 1940 United States Federal Census
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی شانۆ
- دەروازەی مۆسیقا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جودی ھاڵیدەی تێدایە. |
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی تۆنی
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- لەدایکبووانی ١٩٢١
- مردووانی ١٩٦٥
- مەرگەکان بە شێرپەنجە لە نیویۆرک
- کۆمیدیاکارە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرانی شاری نیویۆرک
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەر ستەیج
- پێرستی ڕەشی ھۆلیوود
- مردنەکان بەھۆی شێرپەنجەی مەمک
- خانمەکتەرە جووە ئەمریکییەکان
- گەلی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک ڕووسی-جوولەکە
- ژنە کۆمیدیاکارە ئەمریکییەکان