جمھوریەت (ڕۆژنامە)
| جمهوریەت | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤ |
| دامەزرێنەر | Yunus Nadi Abalıoğlu |
| شوێنی بارەگاکان | ئەستەمبوڵ |
| Contributor to the creative work or subject | Akın Atalay |
| زمان | زمانی تورکی |
| چاپی ڕۆژنامە | Berliner |
| خەڵاتەکان | Right Livelihood Award |
| وێبگە | https://cumhuriyet.com.tr |
جمھورییەت (بە کوردی: کۆمار) ڕۆژنامەیەکی تورکیایە. بە فەرمانی مستەفا کەمال ئەتاتورک لە ٧ی ئایاری ١٩٢٤ لەلایەن یوونس نادییەوە بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆ یەکێکە لە گەورەترین ڕۆژنامەکانی تورکیا.
ئەم ڕۆژنامەیە لەلایەن دامەزرێنەری تورکیا، ئەتاتورک، بۆ بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی تاکە پارتی دەوڵەت بوو کە جەھەپە بوو، و دروستکردنی نەتەوەیەکی تورک و ڕوونکردنەوەی ئەلفوبێی نوێی لاتینی و ستایشی کۆماری نوێی تورکیا دامەزراوە. یونس نادی خۆی خاوەنکارێکی جوولەکە بوو. لە ڕۆژنامەکەدا کەسانی وەک زیا گۆکالپ، ئایدیۆلۆژیای بنیاتنانی نەتەوەی تورکیا، ئاماژەیان پێکراوە.
کوردستان بۆ گۆڕستان
[دەستکاری]جمھورییەت ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە پاڵپشتی لە سوپای تورکیا دەکات و بۆچوونی دوژمنکارانەی بەرامبەر کورد لەخۆگرتووە. لە یاخیبوونەکانی کورددا، گەلی کورد و خەباتکارانی ڕەش کرا، کورد وەک مرۆڤی دڕندە و دواکەوتوو وێنا کرا. لە کۆتایی یاخیبوونی ئاگریدا ئەم مانشێتەی بڵاوکردەوە : «کوردستانی خەیاڵی لێرە بە خاک سپێردرا! کۆنکرێتمان بەسەر کوردستاندا ڕشت، ئێستا چیمەن گوڵ دەکات». دیسانەوە ئەم ڕۆژنامەیە بە شانازییەوە سەری پچڕاوی سەرکۆماری کورد ئەلیشێر بەگ و ھاوسەرەکەی خاتوو زەریفە بڵاوکردەوە. ھەروەھا وێنەکانی شێخ سەعید لەسەر پەتی سێدارە و وێنەی سەید ڕەزا بە جلوبەرگی ئەورووپی سووکایەتییەوە بڵاو کردەوە و لەژێر ناونیشانی «بزانن ئەم کوردە چۆن لە ئەشکەوتەکاندا ژیاوە بوو بە وەستا» پێشکەشی خوێنەرانی کرد.
جمھورییەت سیاسەتەکەی بە «ڕۆژنامەیەکی چەپی نەتەوەپەرستی، کەمالیستی و یەکگرتوویی» وەسف دەکات. بارەگای سەرەکی ڕۆژنامەکە لە ئەستەنبوڵە و تیراژەکەی نزیکەی ١٠٠ ھەزار کەسە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]وێبسایتە پەیوەندیدارەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |