جلی کوردی
ڕواڵەت
(لە جلوبهرگی کوردیەوە ڕەوانە کراوە)

جلی کوردی ئەو جلوبەرگەیە کە تایبەتە بە نەتەوەی کورد و بەشێکی سەرەکیی کولتوری کوردییە. جلی کوردی لەڕووی شێواز و پۆشینەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تری کوردستان جیاوازە. لە پەیدابوونی کولتوری جلوبەرگی کوردی تا ئێستا گۆڕانکاری بەسەر شێوەکەی ھاتووە بەڵام مۆرکی نەتەوەیی پاراستووە و توانیویەتی تا ئەمڕۆ بەزیندوویی لەنێو کوردان بمێنێتەوە.
جۆر و جوانکارییەکانی جلی کوردی
[دەستکاری]- جلی پیاوان
- چۆخە و ڕانک (چۆخە) کە لە تووکی بزنی مەرەز دروست دەبێ.
- کەوا و پانتۆڵ
- کر، شاڵ و شەپک
- کورتەک و شەرواڵ
- ھێلەک (ئێلەک)
- کراس
- فەقیانە (لەوەندی، ئەنگوچک)
- جوانکاری
- پشتێن
- کڵاش
- کڵاو
- مشکی
- جامانە، جەمەدانی، پووشی
- پوزەوانە (گۆرەوی کورد)
- تەسبیح
- شمشێر، خەنجەر
- جلی ژنان
- کراس
- فەقیانە
- کەوا (کەوێ، کورتەک)
- ھێلەک
- سەڵتە
- فیستان
- خەفتان
- دەسماڵ (چەفتە)
- کۆڵوانە (چارۆکە)
- شەرواڵ (دەلینگ یان دەلینگان)
- ژێرکراس (بن کراس)
- جوانکاری
ڕۆژی جلوبەرگی کوردی
[دەستکاری]لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژێک تایبەت کراوە بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی. ڕۆژەکە بە ١٠ی ئازار یان ١٠ مانگی ٣ ھەموو ساڵێکە، کە ئەوەش لەسەر خواستی کەسەکە دەمێنێتەوە و بەئازادانە دەیپۆشێت، ئەو ڕۆژە زۆربەی خوێندنگا و کۆلێژ و دامودەزگا حکومی و تایبەتییەکان دەگرێتەوە.
پێشانگا
[دەستکاری]- ژنە کوردێکی باکووری کوردستان لە وان بە جلی کوردی، ساڵی ١٩٧٣.
- یەکێک لە جلوبەرگە کۆنەکانی ناوچەی ھەورامان.
- لە ڕاستەوە: جلی ژنانەی موکریانی، قاتی پیاوانە، جلی ژنانەی گەرمیانی.
- جلی ژنێکی کوردی خۆراسان.
- جلی ھەوریی ئەوڕۆیی ژنێکی کوردی ڕۆژھەڵات.
- منداليكى كورد له ڕەواندز
- نیگارێکی فەڕشیی ژنێکی کورد لە موکریان، سەدەی شانزەی زایینی.
- کوردانی زاخۆ، ١٩٢٧.
- پیاوێکی ھۆزی مەلەکشایی لە پارێزگەی ئیلام.
- پیاوێکی کوردیی باکوور، ١٨٨٠.
- جلوبەرگی پیاوێکی کورد لە ھۆزی سەنجاوی.
- جلوبەرگی ژنانی کوردی ڕۆژھەڵات.
- ژنانی کوردی کورمانجی خۆراسان لە کاتی ڕێوڕەسمی غونچە بڕان.
- جلی پیاوانەی ھەورامان.
- نەورۆزی بێساڕان، ٢٠١٧.
- جلوبەرگی کوردانی لەک.
- جلوبەرگی کوردانی جاف.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە جلی کوردی تێدایە.
