جلبڕ
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
جلبڕ یان جربل یەکێکە لە خۆراکە کوردەوارییەکان، کە لە دەشتی ھەولێر زۆر باو بووە. زیاتر لە زستان دەخورا.
پێکھاتەی خواردنەکە ئەو ماددانە بوون کە لە ناوچەکە بەرھەم دەھێنران، وەک:
- ھەڕشتە
- پیرخەنی (ساواری ورد)
- پیاز
- کەرە یان ڕوون
- تەماتە
- بیبەری تیژ (بەپێی ئارەزوو)
ئامادەکردن
[دەستکاری]پێکھاتە و ڕێگای دروستکردنی جلبڕ لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە، بەڵام لە بنەڕەتدا بەم شێوەیە دروست دەکرێت:
- قرچاندنەوەی ڕوون یان کەرە لەسەر ئاگر
- پیاز ورد دەکرێ و لەناو ڕوونی قرچاو دەکرێ
- پاش سووربوونەوەی پیاز ئاوی تێدەکرێ
- تەماتەکە دەگوشرێت لە ناوی دەکرێ
- ھەندێک خوێی تێدەکرێ
- پیرخەنی دەشورێت و لە ناوی دەکرێ
- پاش ئەوەی بڵقێک وەردەگری ئینجا ھەڕشتەکەی لەناو دەکڕێ
- بەپێی ئارەزوو دەتوانرێت بیبەری تیژی تێ بکرێ