جاکس تێڵەر
جاکسۆن ناتانیێل جاکس تێلەر | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٧ی تەممووزی ١٩٧٨ چارمینگ، کالیفۆرنیا |
| پیشە | یانەی ماتۆڕسکیل |
| ناسراوە بە | جاکی کوڕە جاکی شازادە پاشا |
جاکسۆن ناتانیێل «جاکس» تێلەر کەسایەتییەکی سەرەکی و پاڵەوانی زنجیرەی کوڕەکانی ئاژاوە، کە لەلایەن ئەکتەر چارلی ھۆنامەوە ڕۆڵی تێدا دەگێڕدرێت. ئەندامی یانەیەکی ماتۆڕسواریی دەرەوەی یاسایە؛ زنجیرەکە وەک جێگری سەرۆک و دواتر وەک سەرۆکی یانەی ماتۆڕسواریی کوڕەکانی ئاژاوە باس دەکات، کە بنکەیان لە شارۆچکەیەکە بە ناوی چارمینگ لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە. ئەو کوڕی یەکێک لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی یانەکەیە بە ناوی جۆن تێلەر.[١]
کەسایەتی
[دەستکاری]جاکس تێڵەر لە ساڵی ١٩٧٨ لە جۆن و جێما تێلەر لەدایک بووە.[٢] ئەو لەناو جیھانی سامکرۆدا (SAMCRO) گەورە بوو، چونکە باوکی کە سەربازێکی دێرینی شەڕی ڤیێتنام بوو، دامەزرێنەر و سەرۆکی یانەکە بوو. جۆن تێلەر لە ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لەدەستدا، و سەرکردایەتیی سامکرۆ گواسترایەوە بۆ کلەی مۆرۆ کە دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ جێما کرد.[٣]
لە وەرزی حەوتەمدا، وەیین ئەنسەر، بەڕێوەبەری خانەنشینکراوی پۆلیسی چارمینگ، جاکس بەم شێوەیە وەسف دەکات: «تۆقێنەرە، بەقەد ئەوەی مەترسیدارە ھێندەش ژیرە».[٤] تا کۆتایی زنجیرەکە، ژمارەی کوژراوانی دەستی جاکس گەیشتە ٤٦ کەس.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «About the show: Sons of Anarchy». FX Networks. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ Tyler، Adrienne (١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «Sons of Anarchy: How Old Jax Was At The Beginning & End». Screen Rant.
- ↑ «Out». Sons of Anarchy. وەرزی ٤. ٦ی ئەیلوولی ٢٠١١. FX.
- ↑ «Toil and Till». Sons of Anarchy. وەرزی ٧. ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤. FX.
- ↑ Ornos، Riza (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «"Sons of Anarchy" Series Finale: Jax Teller's Body Count, SAMCRO 153 Murders». ibtimes.com.au. International Business Times. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.