جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٣ەوە ڕەوانە کراوە)
جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٣
Coupe des Confédérations 2003
پەڕگە:2003 FIFA Confederations Cup.jpg
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ فەڕەنسا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٨-٢٩ی حوزەیران
ژمارەی بەشداربووان(لە 6 کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا(لە 3 شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان فەڕەنسا (جاری 2ەم)
پلەی دووەم کامیروون
پلەی سێیەم تورکیا
پلەی چوارەم کۆلۆمبیا
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان16
ژمارەی گۆڵەکان37 (2.31 بۆ ھەر کێبەرکێ)
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا٤٩١٬٧٠٠ (٣٠٬٧٣١ بۆ ھەر کێبەرکێ)
باشترین گۆڵکەر(ان)فەڕەنسا تیێری ھێنری (٤ گۆڵ)
باشترین یاریکەرفەڕەنسا تیێری ھێنری
٢٠٠١

جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٣ شەشەمین جامی کیشوەرەکانی فیفا بوو کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٣ لە فەرەنسا بەڕێوەچوو. فەرەنسا توانی ئەو نازناوەی لە ساڵی ٢٠٠١ دا بەدەستيهێنابوو بیپارێزێت، بەڵام بەهۆی مردنی مارک ڤیڤین فۆی یاریزانی کامێرونەوە کاریگەری لەسەر پاڵەوانێتییەکە دانا ، کە لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر کۆڵۆمبیا بەهۆی سستبوونی دڵەوە گیانی لەدەستدا. مردنی فۆی هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و کامیرۆنی یوخست و داوای دواخستنی یارییەکەیان کرد ، بەڵام یارییەکە ئەنجامدرا و لە کۆتایدا فە ڕەنسا بە گۆلێکی زێڕینی تێری هێنری جامەکەی بەدەستهێنا .لە پێشکەشکردنی میدالیا و جامەکاندا، دوو یاریزانی کامیرۆنی وێنەیەکی زەبەلاحی فۆییان بەدەستەوە بوو، میدالیای پلەی دووەمیش بە لێواری وێنەکەوە هەڵواسرابوو. کاتێک مارسێل دیسایلی کاپتنی فەرەنسیا جامی کیشوەرەکانی پێشکەش کرا، ئەو جامەکەی بەرز نەکردەوە، بەڵکو لەگەڵ ڕیگۆبێرت سۆنگ کاپتنی کامیرۆن پێکەوە جامەکەیان گرت، لە کۆتایدا یاریزانی هەردوو لا بە وێنەیەکی گەورەکراوی فۆی وێنەیان گرت .[١]فۆی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا لە دەنگدانی میدیایی بۆ باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە و دوای مردنی لە کۆتاییدا خەڵاتی تۆپی برۆنزی پێبەخشرا.[٢][١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "FIFA Confederations Cup France 2003™". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-19.[بەستەری مردوو]
  2. ^ "FIFA Confederations Cup 2003 Results - World Soccer". www.soccer24.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-19.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]