جامی ئەورووپای ١٩٨٣-١٩٨٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جامی ئه‌ورووپای 1983-1984ەوە ڕەوانە کراوە)

جامی ئەورووپای ١٩٨٣-١٩٨٤ بیست و نۆیەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ١٤ی ئەیلوولی ١٩٨٣ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ٣٠ی ئایاری ١٩٨٤ لەیاریگای ئۆڵۆمپیی شاری ڕۆمای ئیتاڵیا، لەنێوان یانەی لیڤەرپوول و ڕۆما ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی بە ئەنجامی ٤-٢ لەلێدانی یەکلاکەرەوەدا بەسەر ڕۆمای ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.