جامی ئەورووپای ١٩٥٩-١٩٦٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جامی ئه‌ورووپای 1959-1960ەوە ڕەوانە کراوە)

جامی ئەورووپای ١٩٥٩-١٩٦٠ پێنجەم وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ٢٦ی ئابی ١٩٥٩ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ١٨ی ئایاری ١٩٦٠ لەیاریگای ھامپدین پارکی شاری گلاسگۆی سکۆتلەندا، لەنێوان یانەی ڕیال مەدرید و ئینتراخت فرانکفرۆت ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٧-٣ بەسەر ئینتراخت فرانکفرۆتی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.