مزگەوتی جاما، دەلھی
(لە جاما مەسجدەوە ڕەوانە کراوە)
مزگەوتی جاما، مزگەوتی جامع یان جاما مەسجد یەکێکە لەگەورەترین مزگەوتەکانی لە ھیندستان. مزگەوتەکە لەلایەن ئیمپراتۆری مەغۆل شا جەھان درووستکراوە لەماوەی ساڵانی ١٦٤٤ تاوەکوو ١٦٥٦. تێچووی مزگەوتەکە ١ میلیۆن ڕووپییە بووە. مزگەوتەکە کە لە ساڵی ١٦٥٦ تەواوکرا ئەوا بە سێ دەرگا، چوار تاوەر و دوو منارە بەبەرزی ٤٠ مەتر کرایەوە. تەلاری مزگەوتەکە بە بەردی سوور و مەڕمەڕی سپی درووستکراوە. لەئەمڕۆدا مزگەوتەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری دەلھی.
مزگەوتی پادشاییش لە لاھور کەئەمڕۆ دەکەوێتە پاکستان، بەھەمان دیزاینی جاما مەسجد لەلایەن ئەورزنگرێبی کوڕی شا جەھان درووستکرا.
پێشانگا[دەستکاری]
-
وردەکاری دیزاین و تەلارسازی مزگەوتەکە.
-
شوێنی نوێژکردن.
-
وردەکاری باڵکۆنی مزگەوتەکە.
-
حەوشەی مزگەوتەکە.
-
حەوشە.
-
حەوشەی مزگەوتەکە.
-
دیواری دەرەوە.
-
کاتژمێرێک کە لەڕێگای تیشکی خۆرەوە کاتەکانی بانگیان پێ دیاری دەکرد لە جاما مەسجد.
-
بەرماڵێک.
-
ڕووناککەرەوەی مزگەوتەکە.
-
ھونەری تەلارسازی مزگەوتەکە.
-
کاتژمێری ڕۆژ لە مزگەوتەکە.
-
وێنەی کێشراوی دەرگای ڕۆژھەڵاتی مزگەوتەکە، ساڵی ١٧٩٥.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ماڵپەڕی culturalindiah، ڕۆژی سەردانیکردن ٨ی ئازاری ٢٠١٩.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مزگەوتی جاما، دەلھی تێدایە. |