بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جاسم محەممەد جەعفەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جاسم محەممەد جەعفەر
لەدایکبوون (١٩٥٨-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٨ ساڵ)
پیشەسیاسەتوان
ئەندامی حیزبییەکگرتووی ئیسلامیی تورکمانەکانی عێراق
ئایینشیعە

جاسم محەممەد جەعفەر کازم ئەلبەیاتی وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق بوو لە حکوومەتی نووری مالیکی. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٦ لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی عێراقەوە پەسەندکرا، دوای ئەوەی وەک وەزیری بیناسازی و نیشتەجێکردن لە حکوومەتی ئینتقالی عێراقدا کاری کردووە. جاسم محەمەد جەعفەر لە دایک و باوکێکی تورکمانی عێراقی لە دووزخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەددین لەدایکبووە. لە زانکۆی سلێمانی خوێندوویەتی و لەوێ بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاری شارستانی بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە ئۆپۆزسیۆنی سەددام حوسێنەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٨١ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. چووەتە باشووری کوردستان و لە ساڵی ١٩٩١ ھاوکاری دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی تورکمانەکانی عێراقی کردووە و بووە جێگری سەرکردەکەی.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Breakdown Cover - Nationwide Breakdown and Recovery Membership | Motoring Assistance». www.breakdowncover.co.uk. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.