جابر بن ئەفلەح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
جابر بن ئەفلەح
ناوی تەواو ئەبو موحەممەد جابر بن ئەفلەح
لەدایکبوون سێڤیلیا
مردن قورتوبە
سەردەم سەردەمی زێڕینی ئیسلام
ناوچە ئەندەلوس، قورتوبە
کارە دیارەکان ڕاستکردنەوەی مەجستی، داھێنانی ئامێری (Torquetum).
وێنەی ئامێری (Torquetum) داهێنراوە لە لایەن جابر ئیبن ئەفلەح

ئەبو موحەممەد جابر بن ئەفلەح، زانای گەردوونناسی و بیرکاریی موسڵمان، لە سێڤیلیا لەدایکبووە، پاشان چووەتە قورتوبە و لەوێ ژیانی بەسەر بردووە و لەوێش نێژراوە. جابر زانستەکانی گەردوونناسی و بیرکاری خوێندوە، ھەروەھا جابر سوودی لە شارەزایی زانایانی تری موسڵمان وەرگرتووە لەم دوو بوارەدا، ئامێرێکی داھێنا بۆ چاودێری گەردوون پێی دەوترێ (Torquetum).

ڕاستکردنەوەی مەجستی (إصلاح المجسطي)[دەستکاری]

ئەم کارە سەبارەت بە ڕوونکردنەوە و لێدواندان بوو بۆ کتێبەکەی بەتڵیمۆس، کتێبی مەجستی (Almagest)، شایەنی باسە کە ئیبن ئەفلەح بەرھەڵست و دژی ھەندێک لە ھەڵوێستەکانی بەتڵیمۆس بوو، بۆیە لەم کتێبەدا چەند تێبینیەک و ھەڵەیەکی لەسەر بەتڵیمۆس تۆمار کردووە.

بواری بیرکاری و گەردوونناسی[دەستکاری]

بیرکاری[دەستکاری]

شارەزایی ئیبن ئەفلەح دەگەڕێتەوە بۆ داھێنانی چەند پێشبینییەک بۆ شیکردنەوەی سێگۆشە گۆیییەکان.

گەردوونناسی[دەستکاری]

لە بواری گەردوونناسی ناوبانگی دەگەڕێتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵە گەورەکانی بەتڵیمۆس لە کتێبی مەجستی، ھەروھا سەلماندنی ئەوەی کە ڤینوس (زوھرە) و مەریخ نزیکترن لە زەوی لەوەی خۆردا، ھەروا چەند بەرھەم و داھێنانی ھەبوو لە ئامێری چاودێری گەردوون کە لە سەنتەرە چاودێریەکانی ئەندەلووس بەکاردەھێنران.

داھێنەر[دەستکاری]

ئامێرێکی داھێنا بۆ چاودێری گەردوون پێی دەوترێ (Torquetum).

سەرچاوەکان[دەستکاری]