تەھا ھاشمی
ڕواڵەت
| تەھا ھاشمی | |
|---|---|
![]() | |
| ١٣ەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق | |
| لە پۆستدا بووە ٣ی شوباتی ١٩٤١ – ١٣ی نیسانی ١٩٤١ | |
| پادشا | فەیسەڵی دووەم شازاد عبدوڵڵا (جێنشین) |
| پێشینە | ڕەشید عالی گەیلانی |
| پاشینە | ڕەشید عالی گەیلانی |
| سەرۆکی بەرەی جەماوەری یەکگرتوو | |
| جێگری سەرۆک | محەممەد ڕەزا شەبیبی |
| پاشینە | محەممەد ڕەزا شەبیبی |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ١٨٨٨ |
| مردن | ١٩٦١ (٧٢−٧٣ ساڵ ژیاوە) لەندەن، بەریتانیا |
| پارتی سیاسی | بەرەی جەماوەری یەکگرتوو |
| خزمەکان | براگەورە و دووجار سەرۆکوەزیرانی عێراق، یاسین ھاشمی |
تەھا ھاشمی (بە عەرەبی: طه الهاشمي) (١٨٨٨ – ١٩٦١) کەسایەتی سەربازی و سیاسیی عێراقی، لەساڵی ١٩٤١ بۆ ماوەی دوو مانگ بوو بە سەرۆکوەزیرانی عێراق. تەھا لەسەردەمی شازادە عبدولڵا بوو بەسەرۆکوەزیران، لەدوای ئەوەی شازادە وڵاتی پڕ کرد لە تاوان و تۆقان ئەوا تەھا دەستی لەکارکێشایەوە و سەرۆکوەزیرانی پێشوو ڕەشید عالی گەیلانی گەڕێندرایەوە بۆ پلەکەی دوای ئەوەی ناوبرا لە جەنگی جیھانیی دووەم ھەوڵیدابوو لە ڕێککەوتنامەی ئەنگلۆ-عێراقی پاشەکشەبکات. براکەی تەھا، یاسین ھاشمی ئەویش ماوەیەک سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- وتاری طه الهاشمي لە ویکیپیدیای عەرەبی، دوایین گۆڕانکارییەکان لە ٣١ی ئاياری ٢٠٢١.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
