تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
ڕواڵەت
(لە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
| تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان | |
|---|---|
| ھاوسەرۆکان | تارا حوسێن و سەلام عەبدوڵڵا |
| دامەزراندن | ٢٠١٤ |
| پێشینە | |
| شوێنگەی سەرەکی | سلێمانی، باشووری کوردستان |
| ئایدۆلۆژیا | سۆشیالیزم کۆمۆنالیزم کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک ژنۆلۆژی ژینگەپارێزی |
| شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
| ڕەنگەکان | سوور |
| ماڵپەر | |
| ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادی | |
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان یان تەڤگەری ئازادی ڕێکخراوێکی سیاسییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و باشووری کوردستان و عێراقدا چالاکی دەکات. لە کۆنگرەی سێھەمی تەڤگەری ئازادی تارا حوسێن و سەلام عەبدوڵڵا وەکوو ھاوسەرۆکانی ڕێکخراوەکە ھەڵبژێردران.[١]
بنەماکانی چالاکی
[دەستکاری]تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان خۆی وەکوو بزووتنەوەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتی دەناسێنێت. تەڤگەری ئازادی دامەزراندنی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی کۆمەڵگا بە بنەما وەرگرتووەتەوە.[٢]
داخستنی بارەگاکان
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٩دا بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە شارەکانی سلێمانی، گەرمیان و ڕاپەڕین داخراو. تەڤگەر بەدوای ئەم ڕووداوە، کۆنگرەکانی خۆی لە شارەکانی کەرکووک و خانەقین بەستووەتەوە.[٣]
کۆنگرەکان
[دەستکاری]- کۆنگرەی سێھەم، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢، بەدرۆشمی «بە پەروەردە و ڕێکخستن کۆمەڵگای کوردستانێکی ئازاد و عێراقێکی دیموکرات دادەمەزرێنین»[٤]
سەرۆکەکان
[دەستکاری]- تارا حوسێن و سەلام عەبدوڵڵا، لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢[١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا ھەڵبژێردران، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢.
- ↑ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان: پەیماننامەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان (تەڤگەری ئازادی)، چاپی یەکەم: ٢٠١٤، سلێمانی، لەبڵاوکراوەکانی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ئازاد؛ ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
- ↑ سپی میدیا: داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی درێژەی ھەیە، نووسراو لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨؛ سەردان لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
- ↑ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی کۆتاییھات، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی پێشووی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان باک (لێدوان) ١٥:٢٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ (UTC)
پۆلەکان:
- ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان
- تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
- حیزبەکان، دامەزرانی ٢٠١٤
- حیزبەکانی باشووری کوردستان
- حیزبەکانی عێراق
- ڕێکخراوە ئاپۆییستەکانی عێراق
- ڕێکخراوە کوردییەکان
- ئاپۆییزم
- حیزبە ناسیۆنالیستە کوردەکان
- پارتە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستان
- حیزبە سۆسیالیستییەکانی عێراق
- حیزبە سۆسیالیستییەکانی کوردستان