تەواوی مێژوو (پەرتووک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەواوی مێژوو (بە عەرەبی: الکامل في التاريخ‎‎)، پەرتووکێکی مێژوویی کلاسیکی ئیسلامیە کە لەلایەن ئیبن ئەسیری جزریـەوە نوسراوە. [١]لە دەوروبەری ١٢٣١ز/٦٢٨هـ دا تەواوکراوە، یەکێ لە گرنگترین کارە مێژوویە ئیسلامیەکانی دنیایە. ئیبن ئەسیر بۆخۆی هاوسەردەمی سەلاحەدینی ئەیووبی بوە.

ناوەڕۆکی تەواوی مێژوو[دەستکاری]

پەرتووکی تەواوی مێژوو بەپێی بەرگ، ساڵ و یەکە داڕێژراوە. 

تەواوی مێژوو پێکدێت لە چەن بەرگێک. هەر بەرگێکی دابەشکراوە بە پێی ڕیزکردنی مێژوویی ڕووداوەکان (کرۆنۆلۆجی) بەپێی ساڵ. بۆ نمونە بەشی "ساڵی یەک و نەوەد و چوارسەد" واتە ٤٩١ بەشێکە لە کتێبەکە. هەموو ساڵێکیش چەن یەکەیەکە، ئەمەیان ئیتر ئەکرێ ساڵەکانی پێش و دوا کەوتبێت. ئەم یەکانە ئەکرێ باسی مردن، لەدایکبوون و جێگرتنەوەی دەوڵەتە گەورەکان بکات بۆ نمونە سەلجوقیە تورکەکان. یەکەکان ڕووداوە گەورە سیاسیەکانیشی تێدا باسکراوە، بۆ نمونە 'فرانک'ەکان یان تەتەرەکان (مەغۆل)، و هەروەها جەنگی گەورەی وەک گوشاردانی قودس (١٠٩٩).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Al-Athir, Ali ibn (2008). The Chronicle of Ibn al-Athir for the Crusading Period from al-Kamil fi'l-Ta'rikh. London: Ashgate Publishing. ISBN 978-0754669524.