تەواوکاری بە بەشکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دۆزینەوەی فانکشنی بنەڕەت بۆ فانکشنێکی دیاریکراو کارێکی ئاسان نییە. لە زانستی بیرکاریدا بەتایبەت بۆ ھەژمارکردنی تەواوکاری تەواوکاری بە بەشکردن (بە ئینگلیزی: Integration by parts) یەکێکە لە ڕێگاکانی ساناکردنەوەی ئەو چەشنە تەواوکارییانەی لێکدانەوەی ئەنجامەکەیان ئەستەمە.[١] بەو شێوەیە کە تەواوکارییەک کە شیکارییەکەی لامان گرانە بە گۆڕینی گۆڕەک بە تەواوکارێکی ھاوبا لەگەڵ ھەمان تەواوکاری بەڵام سادەتر دەگۆڕین.

شرۆڤە[دەستکاری]

زانای ماتماتیک لایبنیتس، ئەم ڕێگایەی بەکارھێنا. وا دابنێ = فانکشنێک بێت بەپێی x و du = u′(xdx، لایبنیز duی بە جیاکاری u و dxی بە جیاکاری x ناونا و ھەروەھا = و dv = v′(xdx ڕێگای تەواوکاری بە بەشکردن لە ڕێسای گرتەی ئەنجامی لێکدانی دوو فانکشن دەردەچێت واتە

لەمەوە دەردەچێت

کەواتە بەپێی پێناسەی تەواوکاری بێسنوور

ئەمەی پێشوو بەو شێوەیە دەنووسرێت

یان

سەرکەوتنی بەکار ھێنانی ئەم ڕێگایە دەکەوێتە سەر باش دیاریکردنی و دەبی وا ھەڵبژێرین کە گرتەکەی لە خۆی ئاسانتر بێت.

نموونە[دەستکاری]

وەک دیارە گرتەی ئاسانترە لە فانکشنەکە خۆی کەواتە و ھەڵدەبژێرین، و ئینجا ڕێسای تەواوکاری بە بەشکردن بەکار دێنین

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس

سەرچاوەکان[دەستکاری]