بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەنھا خۆشەویستەکان لە ژیاندا ماون (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی فیلم

تەنها خۆشەویستەکان لە ژیاندا ماون فیلمێکی خەیاڵی دراماتیکی کۆمیدیی ساڵی ۲۰۱۳یە لە نووسین و دەرهێنانی جیم جارموش. نوواندنە سەرەکییەکان بریتیین لە تۆم هیدڵستن، تیڵدا سوینتن، جێفری ڕایت، سلێمان دازی، و جۆن هورت. فیلمەکە بەرهەمێکی هاوبەشی نێودەوڵەتی نێوان بەریتانیا و ئەڵمانیایە و فۆکەس دەخاتە سەر ڕۆمانس و خۆشەویستی نێوان دوو خوێنمژ. شایەنی باسە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە فیستیڤاڵی فیلمی کانی ۲۰۱۳دا پاڵێورا بۆ خەڵاتی ناولەپی زێڕین.

تەنها خۆشەویستەکان لە ژیاندا ماون
دەرھێنەرجیم جارموش
نووسینجیم جارموش
ڕێکەوتی دەرچوون٢٥ی ئایاری ٢٠١٣ (کان)

٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ (ئەڵمانیا) ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ (شانشینی یەکگرتوو)

11 نیسانی 2014 (ئەمریکا)
ماوەی فیلم۱۲۳ خولەک
وڵاتبەریتانیا، ئەڵمانیا
زمانئینگلیزی
تێچوون۷ ملیۆن دۆلار
داھات٧.٦ ملیۆن دۆلار

چیرۆک

[دەستکاری]

چەندین سەدەیە هاوسەرگیرییان کردووە و ئێستا نیو جیهان لەیەکتر دوورن، دوو خوێنمژ لەگەڵ ئاوابوونی خۆردا لە خەو هەڵدەستن. ئادەم عودێک بە دەستییەوەیە و لە کۆشکە شڵۆقاوەکەی لە دێترۆیت دانیشتووە. کاتێک حەوا لە ژووری نووستنەکەی لە تەنجە لە خەو هەڵدەستێت، چواردەوری بە کتێب دەورە دراوە. لە ترسی پیسبوونی خوێنی مرۆڤ بەهۆی ژینگەی سەدەی بیست و یەکەمەوە، ڕاستەوخۆ خوێنی مرۆڤ ناخۆن، لە بری ئەوە پشت بە دابینکەرانی ناوخۆیی دەبەستن. ئادەم کە هێشتا مۆسیقاژەنێکی بەناوبانگە، ترسی لە ئاشکرابوونی هەیە بۆیە لە نیوەی شەواندا بە جلوبەرگی "دکتۆر فاوست"ەوە سەردانی بانکی خوێنی ناوخۆیی دەکات، و بەرتیل دەدات بە "دکتۆر واتسۆن" بۆ پەیداکردنی خوێن. حەوا پشت بە هاوڕێ کۆنەکەیان دەبەستێت کە نووسەر کریستۆفەر مارلۆیە، کە لە ساڵی ١٥٩٣دا مردنەکەی خۆی ساختە کردووە و ئێستا لە ژێر ئاسایشی کەسێکی نهێنی پارێزدا لە مەغریب دەژی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

۱. https://en.wikipedia.org/wiki/Only_Lovers_Left_Alive