تەمال
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

تەمال یاخود تەمالێس (بە ئیسپانی: el tamal) جۆرێکە لە خواردنە فەرهەنگییەکانی ئەمریکای ناوەند بە تایبەتی باشوری وڵاتی مەکسیک و گواتیمالا. تەمال لە تێکەڵەی هەویری گەنمەشامی و مریشک یاخود گۆشت دروستدەکرێت و پاشان لە ناو توێکڵی گەنمەشامی یان گەڵای مۆز دەکوڵێندرێت و دەخورێت. لە هەندێک لە وڵاتەکانی دیکەی ئەمریکای ناوەند و باشور جگە لە گۆشت و هەویرەکە، پەتاتە، بیبەر، و گوێزەریشی تێدەکرێت ئینجا دەکوڵێندرێت. کاتی لێنانی ئەم ژەمە پەیوەستە بەوەی چەند تەمال پێچراوەتەوە؛ ئەگەر ڕێژەکەی کەم بێت و بۆ چەند کەسێک بێت ئەوا یەک کاتژمێر کوڵاندن بەسییەتی، بەڵام ئەگەر ڕێژەی تەمالە ئامادەکراوەکان بۆ بۆنەیەک بێت و لە سەد دانە زیاتر بێت ئەوا ٥ بۆ ٦ کاتژمێر کوڵاندنی پێویستە هەتا هەموو هەویری گەنمەشامییەکان جوان پێبگەن.
مێژوو
[دەستکاری]مێژووی تەمال دێرینە و دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠٠ ساڵ پێش زاینی سەردەمی شارستانیەتی مایا و ئەزتێکەکانی مەکسیک و گواتیمالا. بە گوتەی مێژووناسەکانیش شێوازی دروستکردن و لێنانیشی هەر لەو خێڵانەوە بەربڵاوبۆتەوە بۆ هەموو کیشوەری ئەمریکای باشوور. بە پێی هەندێک سەرچاوە ئەزتێک و مایاکان وەک سەفەرتاس سوودیان لە تەمال بینیوە کاتێک گەشتی دووریان ئەنجام داوە یاخود چوون بۆ ڕاوکردن.
سەرچاوە
[دەستکاری]٢. تەمالێس چیین؟ نووسینی ماریان بلەیزس ٢٠٢٣[بەستەری مردوو]
٣. لێنانی تەمالێس لە ماڵەوە: نووسینی مارتین ئێرڵ ٢٠٢٥
٤. Daniel, Hoyer (2008). Tamales (1st ed.). Salt Lake City, Utah: Gibbs Smith. ISBN 9781423603191. OCLC 199465927.
٥. "tamale". English–Spanish Dictionary. WordReference.com. Archived from the original on 2020-06-21. Retrieved 2016-02-26.
٦. "tamal". Real Academia Española. Archived from the original on 2023-12-05. Retrieved 2024-08-30.
۷. "Origin and Meaning of Tamale". Online Etymology Dictionary. Archived from the original on 2022-07-16. Retrieved 2018-11-25.
۸. William A. Saturno, Karl A. Taube and David Stuart 2005 The Murals of San Bartolo, El Peten, Guatemala, Part 1: The North Wall. Ancient America, Number 7. Center for Ancient American Studies, Barnardsville, NC.
۹. Coen, Kristina. "Iconic Cuisine: Tamales of the Maya". HistoricalMX. Archived from the original on 2023-06-04. Retrieved 2024-02-10.
۱۰. Clark, Ellen Riojas; Tafolla, Carmen (2011). Tamales, comadres and the meaning of civilization : secrets, recipes, history, anecdotes, and a lot of fun. San Antonio, TX: Wings Press. ISBN 9781609401344. OCLC 714645014.
| ئەم مەکسیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم خۆراک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |