ئەم وتارە ھەتیوە. بە زیادکردنی بەستەرێک لە وتارێکی پەیوەندیدارەوە یارمەتی بدە
ئەم وتارە بێپۆلە. بە زیادکردنی پۆلێکی پەیوەندیدارەوە یارمەتی بدە

تەلیسکۆبی ھەبڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە تەلیسکۆپی ھابلەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی تەلیسکۆپی هابڵ

تەلیسکۆپی ھابڵ (بە ئینگلیزی: Hubble Space Telescope) یەکەم تەلیسکۆپی ئاسمانییە کە بە دەوری گۆی زەویدا دەخولێتەوە. کە ڕوونترین و باشترین وێنەی گەردونی پێشکەش بە گەردوونناسان کردووە، چونکە پێشتر زاناکان لەسەر زەوییەوە و لە ڕێگەی تەلیسکۆپەکانی سەر زەوییەوە نەیان دەتوانی وێنەیەکی ڕوون و ئاشکرای گەردوونیان دەستبکەوێت چونکە بەرگە ھەوای سەر زەوی پڕ لە تەپوتۆز و خۆڵە کە ڕێگر بوو لە بەردەم دەرئەنجامەکانیاندا.

کارەکانی ئەم پڕۆژەیە ساڵی ١٩٧٧ دەستی پێکرد و لە نیسانی ساڵی ١٩٩٠ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا. ناوی ئەم پڕۆژەیە بە ناوی گەردوونناسی بەناوبانگ ئێدوین ھابل ناونرا. وێنە نێردراوەکانی ئەم دووربینە ھاوکاری گەردووونناسەکانی دا بۆ تێگەشتنی زیاتری ڕاستییەکانی گەردوون و دۆزینەوەی زۆرێک لە نھێنی و نەزانراوە گەردوونییەکان و دەستنیشانکردنی تەمەنی زەوی بە دروستی کە بریتییە لە ١٣٫٧ بلیۆن ساڵ.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیی ئینگلیزی؛ ئازاری ٢٠١٥