تەلعەت پاشا
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value. محەممەد تەلعەت (بە تورکی: Mehmet Talât) بە تەلعەت پاشا (بە تورکی: Talat Paşa) (١ی ئەیلوولی ١٨٧٤ – ١٥ی ئازاری ١٩٢١) دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئازادیی عوسمانی و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، دامەزرێنەرانی لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن. تەلعەت پاشا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لە ئامادەکردنی شۆڕشی گەنجی تورک و لە ساڵی ١٩٠٨ تا ١٩١٨ یەکێک بوو لە داڕێژەرە گرنگەکانی سیاسەت لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا. دوای ھەڵکوتانە سەر پۆرتەی سوبلیم (باب ئەلعالی) و پێکھێنانی حکوومەتی سەعید حەلیم پاشا، وەزیری ناوخۆ، بوو بە یەکێک لە گرنگترین دیاریکەرەکانی سیاسەتی دەوڵەت. تەلعەت پاشا لەگەڵ ئەنوەر پاشا و جەمال پاشا دەسەڵاتی دامەزراند، ھەروەھا ڕۆڵی ھەبوو لە چوونە ناوەوەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بۆ جەنگی جیھانیی یەکەم و دیپۆرتکردنەوە و کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان. لە ساڵی ١٩١٧، پۆستی سەدری ئەعزەمی بەدەستھێناوە. دوای شکست لە شەڕدا، تەلعەت پاشا لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن ھەڵوەشاندەوە و لەگەڵ جەمال پاشا ھەڵھاتن بۆ دەرەوەی وڵات. لە بەرلین لەلایەن چالاکوانێکی ئەرمەنییەوە کوژرا.