تەلارسازیی ڕۆمانسک
ڕواڵەت

تەلارسازیی ڕۆمانسک (Romanesque architecture) شێوازێکی تەلارسازیی ئەورووپایییە کە لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تایبەتمەندییەکانی تەلارسازیی ڕۆمای کۆن، ئیمپراتۆرییەتیی بیزانس و نەریتە ناوخۆیییەکانەوە گەشەی سەند.
ئەم شێوازە بە ھۆکاری قەبارە و پێکھاتە مەزن و زەبەلاحەکانی، دیواری ئەستوور، کەوانە و تاقە بازنەیییەکان، ستوونی بەھێز، تاقی بەرمیلی، تاوەری گەورە و تاقنما ڕازاوەکانییەوە دەناسرێتەوە.
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]ھەر بینایەکی ئەم شێوازە خاوەنی فۆرم و پێکھاتەیەکی دیاریکراوە و زۆرجار نەخشەسازییەکی (پلان) تەواو ڕێک و ھاوتای ھەیە. دەرکەوتەی گشتیی تەلارسازیی ڕۆمانسک لە بەراورد لەگەڵ «تەلارسازیی گۆتیک» کە دوای ئەو سەریھەڵدا، سادەترە. ئەم شێوازە سەرەڕای جیاوازیی کەرەستەکانی بەکارھێنان و دابونەریتی ناوچە جیاجیاکان، بە ئاسانی لە سەرانسەری ئەورووپادا دەناسرێتەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای فارسی، ڕێکەوتی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە تەلارسازیی ڕۆمانسک تێدایە.