بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەلارسازیی ئێرانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنێک لە شوێنەواری مێژوویی تەختی جەمشید (پارسە)، شاھکاری تەلارسازیی ئێرانی کۆن
دیمەنێک لە شوێنەواری مێژوویی تەختی جەمشید (پارسە)، شاھکاری تەلارسازیی ئێرانی کۆن

تەلارسازیی ئێرانی خاوەنی مێژوویەکی دێرین و زانستێکی خۆماڵیی بەپێزە کە بە درێژایی مێژوو وەک یەکێک لە باڵاترین بەشەکانی ھونەری ئێرانی ناسراوە. ئەم تەلارسازییە لە سەردەمی ھەخامەنشییەکان، ئەشکانییەکان (پارتەکان) و ساسانییەکاندا لە لووتکەی گەشەسەندندا بووە و لە سەردەمی ئیسلامیشدا پارێزگاریی لە پێگەی باڵای خۆی کردووە. جوگرافیای ئەم شێوازە جگە لە ئێرانی ئێستا، بەشگەلێک لە ڕۆژاوای ئاسیاا، قەوقاز و ئاسیای ناوەڕاستیش دەگرێتەوە.

قۆناغی پێش ئیسلام

[دەستکاری]

کولتوری دێرینی ئێران خاوەنی شێوازێکی قووڵی تەلارسازییە. زنجیرە فەرمانڕوایییەکانی وەک عیلامییەکان، ھەخامەنشییەکان و ھێلینییەکان، شوێنەواری بەردینی ناوازەیان لە دوای خۆیان جێھێشتووە؛ لەوانەش «چوغازەنبیل» و «پارسھ» (تەختی جەمشید) کە لە ساڵی ١٩٧٩دا وەک میراتی جیھانیی یۆنسکو تۆمار کران. ھەروەھا تەلاری کەنیسەکانی ئەرمەنی لە ئێران (تۆمارکراوی یونسکو ٢٠٠٨) نموونەیەکی نایابی تێکەڵبوونی تەلارسازیی بیزانس، فارسی و ئەرمەنییە.

قۆناغی ئیسلامی

[دەستکاری]

لەگەڵ دەستپێکردنی سەردەمی ئیسلامی، دەستکەوتەکانی تەلارسازی لە سەردەمی سەلجوقییەکان، ئیلخانییەکان و سەفەوییەکاندا گەشەیەکی تایبەتیان بەخۆوە بینی. لەم قۆناغەدا شارەکانی وەک نیشابوور، ئەسفەھان و شیراز بوونە ڕیزی گەورەشارەکانی جیھانی ئیسلامی؛ زۆریی ژمارەی مزگەوت، قوتابخانە ئیسلامییەکان، مەزارگە و کۆشکەکانیان، شێوازێکی تایبەتی لە تەلارسازیی ئێرانی خوڵقاند کە لە چوارچێوەی تەلارسازیی گەورەتری ئیسلامیدا جێگیر بوو.

سەردەمی ھاوچەرخ

[دەستکاری]

لە سەردەمی پاشایەتیی پەھلەویدا دوو ڕەوتی تەلارسازی دەرکەوتن: یەکەم، چاوخشاندنەوە و کۆپیکردنی شێوازی ڕۆژاوایی کە گونجانی کەمی لەگەڵ کەشوھەوای ناوچەکەدا ھەبوو، و دووەم، ھەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی تەلارسازیی ڕەسەنی ئێرانی کە بەپێی پێداویستییە نوێیەکان دەستکاری کرابوو. «کەلووی ئازادی» لە تاران یەکێکە لە دیارترین نموونەکانی ئەم قۆناغە.

دوای شۆڕشی ١٩٧٩، بەپێی ڕەخنەی پسپۆڕانی تەلارسازی، جۆرێک لە سەرلێشێواوی لە شێوازەکاندا دروست بووە و گرنگییەکی ئەوتۆ بە بەستنەوەی تەلارسازیی نوێ بە ناسنامە و مێژووی دێرینی وڵاتەکەوە نەدراوە.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیپیدیای فارسی، ڕێکەوتی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.