تەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتی ڕۆب
بەشێکە لەlist of mass shootings in the United States in 2022، list of school shootings in the United States، list of attacks related to primary schools، list of shootings in Texas
کەسێکی دیارPete Arredondo
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیUvalde County
ناوچەی کاتیUTC−05:00
جێRobb Elementary School
پۆتانی شوێن٢٩°١١′٥٨″N ٩٩°٤٧′١٨″W
کاتی ڕوودان٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢
چەک و تەقەمەنیAR-15 style rifle
Medical evacuation toUniversity Health System، Uvalde Memorial Hospital
تاوانبارSalvador Ramos
Map

ڕۆژی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢، سەلڤادۆر ڕۆلاندۆ ڕامۆسی تەمەن ١٨ ساڵ، بە چەک ھێرشی کردە سەر قوتابخانەی ڕۆبی سەرەتایی لە شاری ئوڤاڵدی ویلایەتی تێکساس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە ھۆی کوژرانی ٢١ کەس.[١] پێش ھێرشەکەی بۆ سەر قوتابخانەکە، ڕامۆس تەقەی لە داپیری کردبوو و برینداری کردبوو. کوژراوەکان ١٩ کەسیان منداڵ بوون و دوو کەسیان مامۆستا بوون، چەند منداڵێکی دیکەش بریندار بوون.[٢][٣] پێش ئەوەی بکوژرێت، سلڤادۆر ڕامۆس ئەفسەرێکیشی بریندار کردبوو. ھێرشەکە بە کوشندەترین ڕووداوی قوتابخانە لە ئەمریکا دادەنرێت. ھەروەھا، لە دوای تەقەکردن لە قوتابخانەی ساندی ھوکی سەرەتایی لە ساڵی ٢٠٢٠ بە کۆمەڵکوژییەکی گەورە دادەنرێت لە مێژووی تێکساس.[٤] ئەمە ٢٧ھەمین ھێرش بوو بۆ سەر قوتابخانەکان لە ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٢.[٥]بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاسا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بوونەوە بەهۆی دواکەوتن و دەرنگ ڕووبەوڕووبونەوەی تەقەکەرەکە. کاتێک ئەفسەرانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، نزیکەی ٤٠ خولەک چاوەڕێیان کرد پێش ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتبارەکە ببەستن. سەرەڕای ئەوە، چەندین گرتە ڤیدیۆی بڵاوبوونەوە کە نیشان دەدەن دایک و باوکەکانی منداڵانی قوتابخانەکە داوا لە پۆلیس دەکەن کە یان بچنە ناو قوتابخانەکە و دەستوەردان بکەن یان ئەوەی ڕێگا بدەن خۆیان منداڵەکانیان ڕزگار بکەن.ھەندێک لە دایک و باوکەکان هەوڵیان دا هێڵی پۆلیس بشکێنن بۆ ئەوەی بچنە ناو قوتابخانەکە بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکانیان، هەندێکیان دەستگیرکران و ڕێگرییان لێکرا لە چوونە ژوورەوە. دواتر، بەرپرسانی ناوخۆیی و ویلایەتەکان ڕاپۆرتی ناکۆک و دژبەیەکیان سەبارەت بە ڕێکارەکانی پۆلیسەوە پێشکەش کرد.[٦] دوای تەقەکردنەکە، گفتوگۆی فراوانتر سەبارەت بە کولتوری چەک و توندوتیژی لە ئەمریکا، بێکردەوەیی لەلایەن سیاسەتمەداران و جێبەجێکردنی یاساکان وەک لێکەوتەوە. هەندێکیان بانگەشەیان بۆ پێشنیارێک کردووە کە چەکی هێرشبەرانە لە وڵاتەکەدا قەدەغە بکرێت. هەندێکی تر ڕەخنەیان لە سیاسەتوانان گرت بەهۆی ڕۆڵییان ڕێگا خۆشکردن بۆ ڕووداوە یەکملە دوای یەکەکانی تەقەکردن لە ئەمریکا و دژایەتی نەکردنی لۆبی کردنی چەک .

پێشینە[دەستکاری]

قوتابخانەی سەرەتایی ڕۆب لە ساڵی ٢٠١٥

بە ڕێژەی ٩٠٪ی خوێندکارانی قوتابخانەی ڕۆبی سەرەتایی ئیسپانین، نزیکەی ٨١٪یشیان لە بارودۆخێکی خراپی ئابووریدا ژیاون.[٧][٨] قوتابخانەکە نزیکەی ٦٠٠ خوێندکاری پۆلی دووەم تا چوارەم دانیشتووانانی شاری ئوڤاڵدە لە ویلایەتی تێکساس، شارێک نزیکەی نیوەی دانیشتووانەکەی زمانی ئینگلیزی نازانن. ناوچەی قوتابخانەکانی سەربەخۆی ئوڤاڵدی، کە قوتابخانەی سەرەتایی ڕۆب بەشێکە لە ناوچەکەی و بەڕێوەی دەبات، چەندین ڕێوشوێنی ئەمنی لە قوتابخانەکە گرتبووە بەر، لە کاتی ھێرشەکە چوار کەس کاریان کردووە ولە دەرگای چوونە ژوورەوە و شوێنەکانی وەستانی ئۆتۆمبێل کاری چاودێریانکردووە. ئوڤاڵدێ شارێکی زۆرینە ئیسپانییە، کە نزیکەی ١٦ ھەزار کەسی تێدایە لە ناوچەی باشووری تێکساس؛ دەکەوێتە نزیکەی ٦٠ میل لە دووری سنووری ئەمریکا و مەکسیک. ھەروەھا نزیکەی ٨٥ میل (١٣٥ کم) لە سان ئەنتۆنیۆوە دوورە.[٩]

تاوانبار[دەستکاری]

سەلڤادۆر ڕامۆس (١٦ی ئایاری ٢٠٠٤ – ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢) لە داکۆتای باکوور لەدایک بووە،[١٠] دانیشتووی شاری ئوڤاڵدە بووە و خوێندکاری ئامادەیی ئوڤاڵدە بووە. بە وتەی ھاوڕێکانی، ئەو و دایکی زۆر جار بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بوون، کەسێکی دەمارگیر بووە، بەھۆی زۆری ئامادەنەبوونی لە قوتابخانە لە دەرنەچووەکان بووە. بۆ ماوەی ساڵێک لە یەکێک لە لقەکانی خواردنگەی خێرای وێندی کاری کردووە[١١] بەڵام مانگێک پێش ھێرشکردنەکەی بۆ سەر قوتابخانەکە وازی ھێناوە. بەپێی وتەی سیناتۆری ویلایەتی تێکساس، لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠، کە ١٨ ساڵەی لەدایکبوونی بووە، بە شێوەیەکی یاسایی دوو چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە فرۆشگای ئۆنلاینی دانیال دیفێنس کڕیوە، کە سێ ڕۆژ پێش ھێرشکردنەکەی وێنەیەکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە.[١٢][١٣]

ھێرشەکە[دەستکاری]

ماوەیەک پێش کاتژمێر ١١:٣٠ی بەیانی، ڕامۆس لە ماڵەکەیان لە ئوڤاڵدە تەقەی لە داپیرەی کرد و بریندار کرد؛[١٤] پاشان بەرەو قوتابخانەکە بەڕێ کەوت، داپیری بە فڕۆکە گواسترایەوە و لە نەخۆشخانە خەوێندرا و ئێستا لە دۆخێکی ناجێگیردایە.[١٥][١٦] ڕامۆس بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد ئێف-١٥٠ی ڕەش چوو بۆ قوتابخانەکە و لەناو کەندێک لە دەرەوەی قوتابخانە ئۆتۆمبێلەکەی بەجێ ھێشت،[١٧] ڕامۆس بەپێی قسەی پۆلیس، ھێلەکی دژە فیشەکی لەخۆی بەستبوو، و جانتیایەکی ڕەشی لەپشت بوو، ھەروەھا جلوبەرگێکی ڕەشی پۆشیبوو. ھەروەھا دوو چەکی ھەڵگرتبوو، ڕامۆس لە سەرەتادا تەقە لە ئەفسەرێکی پۆلیسی UCISD کرد کە ھەوڵیدا ڕێگریی لێ بکات لە چووونەژوورەوەی بۆ ناو قوتابخانە. لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و بکوژەکەدا دوو پۆلیس بریندار بوون. لە پاش ماوەیەک بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێ دەکرێت و دەکوژرێت.[١٨]

قوربانییەکان[دەستکاری]

لە تەقەکردنەکەدا نۆزدە منداڵ و دوو کەسی گەورە کە ھەردووکیان مامۆستا بوون کوژران. منداڵەکان لە پۆلەکانی دوو، سێ و چوار بوون. دوو قوربانی لەگەڵ گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دا. بەپێی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەخۆشخانەکە، سێزدە منداڵ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی یادەوەری ئوڤاڵدە. چەند قوربانییەکی دیکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆ لە سان ئەنتۆنیۆ. دوو پۆلیسیش لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی بکوژ بەسووکی بریندار بوون.

کاردانەوەکان[دەستکاری]

جۆ بایدن لە ناو فڕۆکەکەی لەکاتی گەڕانەوەی لە ژاپۆنەوە بۆ ئەمریکا ھەواڵی ھێرشەکەی پێ ڕاگەیەندرا، لەکاتی گەیشتنەوەی بە کۆشکی سپی لێدوانێکی گشتی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن پێشکەشکرد، سەرۆکی ئەمریکا ئیدانەی ھێرشەکەی کرد و داوای کرد ئەمریکییەکان ھاوکاریان بن لە ڕێکارەکانی ھەڵکرتنی چەک قورستربکرێن وتی ""کاتێک قەدەخەمان خستە ھەڵگرتنی چەک، ڕووداوی دەستڕێژی گوللە کەمی کرد، کە وادەی یاساکە بەسەرچوو، دەستڕێژی گوللە سێ ھێندە زیادی کرد." فەرمانی دا ئاڵای دامەزراوە فیدڕاڵییەکان وەک ڕێزگرتنێک لە قوربانییەکان تانیوە بھێندرێتەوە خوارەوە. جێگری سەرۆکی ئەمریکا کامڵا ھاریس لە وتارێکیدا لە ڕۆژی سێشەمە، ئیدانەی ھێرشەکەی کرد، داوای گۆڕانکاری لە سیاسەتی ھەڵگرتنی چەککرد کرد بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ھەرگیز ڕوداوێکی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە. ھەروەھا ھێرشەکە لەلایەن سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا بیل کڵینتن و باراک ئۆباما و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا جەستن تروودۆ ئیدانە کرا.[١٩][٢٠]ھەروەھا چەندین سیناتۆری ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بەو بۆنەیەوە دەربڕی، سیناتۆری ویلایەتی مەین سوزان کۆلینز ھێرشەکەی بە «تاوانێکی کارەساتبار و ترسناک» وەسف کرد، ھەروەھا پشتگیری خۆی دەربڕی بۆ قورسترکردنی ڕێکارەکانی ھەڵگرتنی چەک و ھاوخەمی خۆی بۆ خێزانی قوربانییەکان ڕاگەیاند.[٢١]سیناتۆری ویلایەتی تێکساس تێد کروز ھێرشەکەی بە "کردەوەیەکی دیکەی خراپەکاری و کوشتنی بەکۆمەڵ" ناوبرد، پرسەوسەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان کرد. کروز پێشبینی ئەوەی کرد کە ھەندێک لە سیاسەتمەداران ھێرشەکە بە سیاسی بکەن بۆ پاڵنان بە ئاراستەی قورسترکردنی چاکسازی لە سیاسەتی ھەڵگرتنی چەک، ئەمەش کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ھێرشیانکردە سەری بەھۆی ئەوەی لەگەڵ توندکردنی ڕێکارەکانی ھەڵگرتنی چەک نییە. مانوێل ئۆلیڤەر، چالاکوانی کۆنترۆڵکردنی چەک و باوکی یەکێک لە قوربانییەکانی ھێرشی پارکلاند، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا توڕەیی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، بنەماڵەی قوربانییەکان پێویستیان بە پرسە و دوعای سیاسەتمەداران نییە؛ لەبری ئەوە، "پێویستیان بە پاراستنی منداڵەکانیان ھەیە".[٢٢]ھەروەھا چەند خێزانێک لە قوربانیانی ھێرشەکەی ساندی ھوکی ساڵی ٢٠٢٠ نیگەرانی خۆیان بۆ دووبارە بوونەوەی ئەم ڕووداوەنە دەربڕی، داوای توندکردن وکۆنترۆڵی ھەڵگرتنی چەکیانکرد.[٢٣]

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان[دەستکاری]

ھێرشەی سەر قوتابخانەی ڕۆبی بنەڕەتی کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە، حکوومەتی مەکسیک ئیدانەی ھێرشەی کرد و ڕای گەیاند لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کاردەکەن بۆ ناسینەوەی قوربانییە مەکسیکییەکان.[٢٤]بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و کیر ستارمەر سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی بەریتانیا[٢٥]و ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جەستن تروودۆو، سەرۆکی ئوکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی،[٢٦]سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن،[٢٧] سەرۆکوەزیرانی نیووزلەندا، جاسیندا ئاردێرن،[٢٨] سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەفتالی بێنت، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، و پاپا فرانسیس ئیدانەی ھێرشەکەیانکرد و ھاوخەمی خۆیان بوو قوربانیان و گەلی ئەمریکا دەربڕی.[٢٩][٣٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Corporation, Nalia. "پۆلیسی تەکساس: لە ئەنجامی هێرشی چەکدارێک بۆ سەر خوێندنگەیەک ٢١ کەس کوژران". nrttv.com. Retrieved 2022-05-25.
  2. ^ News, A. B. C. "At least 19 children, 2 adults dead after shooting at Texas elementary school". ABC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  3. ^ Staff, National Desk (2022-05-25). "At least 19 children killed in Texas elementary school shooting". WYFF (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  4. ^ Gamio, Lazaro; Hubler, Shawn (2022-05-25). "Texas Massacre Is the Second-Deadliest School Shooting on Record". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-05-25.
  5. ^ Diaz, Jaclyn (2022-05-25). "27 school shootings have taken place so far this year". NPR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  6. ^ Oxner, Joshua Fechter and Reese (2022-05-26). "Authorities took an hour to stop Uvalde gunman, raising questions about law enforcement response". The Texas Tribune (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-27.
  7. ^ Twitter; Instagram; Email; Facebook; Twitter; Instagram; Email; Facebook; Twitter (2022-05-24). "19 children, 2 adults killed in Texas in the deadliest school shooting since Sandy Hook". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  8. ^ Conklin, Audrey (2022-05-24). "Texas mass shooting: Uvalde school district had security measures in place prior to tragedy". Fox News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  9. ^ Conklin, Audrey (2022-05-24). "Texas mass shooting: Uvalde school district had security measures in place prior to tragedy". Fox News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  10. ^ Dyke, Stacie Van. "Lawmaker says Texas school shooter originally from North Dakota". https://www.valleynewslive.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25. {{cite web}}: External link in |website= (help)
  11. ^ Peck, Josh; Goodman, J. David (2022-05-24). "Shooting at Elementary School Devastates Community in South Texas". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-05-25.
  12. ^ Miller, Celina Tebor and Ryan W. "Alleged Texas school shooting gunman identified: What we know about the suspect, his motive and more". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  13. ^ "Salvador Ramos: Everything we know about 18-year-old Texas school mass shooter". The Independent (بە ئینگلیزی). 2022-05-25. Retrieved 2022-05-25.
  14. ^ "Salvador Ramos: Everything we know about 18-year-old Texas school mass shooter". The Independent (بە ئینگلیزی). 2022-05-25. Retrieved 2022-05-25.
  15. ^ CNN, Eric Levenson, Andy Rose and Steve Almasy. "Gunman at a Texas elementary school kills 19 students and two adults before being fatally shot, officials say". CNN. Retrieved 2022-05-25.
  16. ^ CNN, Eric Levenson, Andy Rose and Steve Almasy. "Gunman at a Texas elementary school kills 19 students and two adults before being fatally shot, officials say". CNN. Retrieved 2022-05-25.
  17. ^ "At least 19 children, 2 adults killed after shooter opens fire at Texas elementary school". www.cbsnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  18. ^ Twitter; Instagram; Email; Facebook; Twitter; Instagram; Email; Facebook; Twitter (2022-05-24). "19 children, 2 adults killed in Texas in the deadliest school shooting since Sandy Hook". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  19. ^ ""Grief overwhelms the soul": Politicians and celebrities react to Texas elementary school mass shooting". www.cbsnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  20. ^ "'How many more lives?': Reactions to Texas school shooting | Reuters". web.archive.org. 2022-05-25. Retrieved 2022-05-25.
  21. ^ Nickerson, Ryan; Foxhall, Emily; Hennes, Rebecca (2022-05-24). "Live updates: O'Rourke interrupts Abbott's Uvalde news conference and shouts, 'This is on you'". Houston Chronicle (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  22. ^ Oshin, Olafimihan (2022-05-24). "Father of Parkland victim responds to Texas shooting: 'I am very angry'". The Hill (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  23. ^ "Sandy Hook families speak out after Uvalde school shooting". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2022-05-25. Retrieved 2022-05-25.
  24. ^ "México despliega asistencia consular ante tiroteo ocurrido en Uvalde, Texas".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  25. ^ "Sandy Hook families speak out after Uvalde school shooting | Texas school shooting | The Guardian". web.archive.org. 2022-05-25. Retrieved 2022-05-25.
  26. ^ "Zelenskyy offers condolences, shared pain after Texas school shooting". NBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  27. ^ "France President Emmanuel Macron Condemns Texas School Shooting". NDTV.com. Retrieved 2022-05-25.
  28. ^ "New Zealand PM Jacinda Ardern responds to Texas school shooting". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2022-05-25. Retrieved 2022-05-25.
  29. ^ "'Enough is enough': Texas shooting spurs pleas for gun control". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.
  30. ^ "Pope 'Heartbroken' by Texas School Shooting, Calls for Gun Control". VOA (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-25.