تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١)
بەشێکە لەIslamic State–Taliban conflict
وڵاتئەفغانستان
دابەشکاریی کارگێڕیکابول
ناوچەی کاتیUTC+04:30
جێفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای
پۆتانی شوێن٣٤°٣٣′٣١″N ٦٩°١٣′١٣″E
کاتی ڕوودان٢٦ی ئابی ٢٠٢١
چەک و تەقەمەنیexplosive device، چەکی گەرم
URLhttps://mobile.twitter.com/samueloakford/status/1489718716724137989
Target2021 Kabul Airlift، فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای
تاوانباردەوڵەتی_ئیسلامیی_عێراق_و_شام_-_خۆراسان
Map


تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١) ھێرشێکی خۆکوژی بوو لە دەروازەی ڕۆژھەلاتی فڕۆکەخانەی نێودەولاتی کابوول یاخود فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ کاتژمێر ١٧:٥٠ بە کاتی کابوول، ١٣:٢٠ بە کاتی جیھانی ڕوویدا.[١][٢][٣][٤] بەھۆیەوە ژمارەیەک لە خەڵکی ئەفغانستان و سەربازانی ئەمریکا کوژران. پێشتر ھەریەکە لە دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی، ھەروەھا پنتاگۆن، لە بوونی ھێرشێکی لەو شێوەیە ھۆشداریان دابوو. تەقینەوەی یەکەم لە دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەکە ڕوویدا، دوای کاتژمێرێک تەقینەوەی خۆکوژی دووەم لە نزیک ھوتێلێکی نزیک فڕۆکەخانە ڕوویدا. لە ھەردوو تەقینەوەکە ١٨٢کەس کوژران لە ناویان ١٣ سەربازی ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەبوون.[٥][٦] بزووتنەوەی تاڵیبان کوژرانی ٢٨ چەکداری لەو ھێرشە خۆکوژییە ڕاگەیاند.[٧] دەوڵەتی ئیسلامی خۆراسان یاخود داعشی خۆراسان لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەو کردەوەیان لە ئەستۆ گرت.[٨] ڕۆژی ٢٧ی ئاب ھێزەکانی ئەمریکا چەندین ھێرشی ئاسمانیان کردە سەر دەوڵەتی ئیسلامی خۆراسان.[٩]

پشت ڕووداوەکە[دەستکاری]

پاش ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بە سەر ئەفغانستاندا گرتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەفغانستان بە مەبەستی ڕۆیشتن لەو ولاتە ڕوویانکردە فرۆکەخانەی حامید کارەزایی، وەک تاکە ناوچەی ئارام بۆ دەرچوون لە ئەفغانستان.[١٠]ئەم دۆخە جێگای نیگەرانی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا بوون بەھۆی ھەلھاتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعش لە زیندانەکانی ئەو ولاتە. بۆیە ھۆشداریان لە ئەگەری ھێرشی گرووپە توندڕەوەکان بڵاوکردەوە. چەند کاتژمێرێک بەر لە تەقینەوەکان دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان لە کابوول داوایان لە ھاولاتیانی خۆیان کرد بەھۆکاری نەبوونی ئەمنییەتی فڕۆکەخانە بەجێبھێڵن. ھەروەھا باڵیۆزخانەکانی ئوستورالیا و بەریتانیا ھۆشداریان لە خراپی دۆخی ئەمنی ئەگەری ھێرشی تیرۆریسیتی بۆ سەر فڕۆکەخانە بڵاوکردەوە.[١١][١٢]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ئەم کردەوانە کاردانەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. ھەرێمی کوردستان،[١٣] ئوسترالیا،[١٤] کەنەدا، چین، دانیمارک، فینلاند، فەڕەنسا، ھیندستان، ئیندۆنیزیا، ئێران، ئیسرائیل، کازاخستان، نیوزلەندا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا، ڕووسیا، تورکیا، ئوکراینا، بەریتانیا، ئەمریکا و چەندین ولاتی دیکە وێرای ئیدانەی ھێرشەکە داوای سزادانانی ئەنجامدەرانی ئەم ھێرشانەیان کرد. سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەم ڕووداووە وتی «بۆ ئەوانەی کە ئەم ھێرشەیان ئەنجامداوە و ھەروەھا بۆ ھەرکەسێک کە خوازیاری زیانگەیاندنە بە ئەمریکا، دەڵێم، لەکەس خۆشنابین، دەتانگرین و سزاشتان دەدەین. من بە ھەرشتێک کە لەژێر فەرمانمدایە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان و ھەروەھا گەلەکەمان دەکەم». ھەروەھا لە درێژەی قسەکانی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەیەکەدا سەبارەت بە ھاوکارییەکانی سوپای ئەمریکا ڕای گەیاند «ئەگەر بیانەوێت ھێزی زیاتریش دەنێرین. بەڵام سوپای ئەمریکا ھەر لە فەرماندەی ھێزەکانەوە بگرە تاوەکو ئەفسەرەکانی سەر زەوی ھەموویان بەجۆرێک لە جۆرکان پەیوەندییان بە منەوە کردوون و پێیان ڕاگەیاندووم کە ئەرکی بردنە دەرەوەی خەڵک بەردەوام دەبێت و ئەنجامی دەدەن تاوەکو لەکاتی دیاریکراودا زۆرترین خەڵک لە ئەفغانستان ببرێنە دەرەوە».[١٥]ڕۆژی ھەینی ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەدا ھێزەکانی ئەمریکا ھێرشی سەربازیان کردە سەر چەکدارانی داعشی خۆراسان لە ئەنامدا بەرپرسی پلاندانانی ئەو گرووپە کوژرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری CNN.suic1 نەدراوە
  2. ^ Pasko, Simcha (26 August 2021). "Suicide bombing kills, injures several at Kabul airport". The Jerusalem Post. Archived from the original on 26 August 2021. Retrieved 26 August 2021.
  3. ^ Ross, Jamie; Rohrlich, Justin; Yousafzai, Sami; Ibrahim, Noor (26 August 2021). "Large Explosion Reported Outside Kabul Airport". The Daily Beast. Archived from the original on 26 August 2021. Retrieved 26 August 2021.
  4. ^ Kottasová, Ivana; Starr, Barbara; Atwood, Kylie; Walsh, Nick Paton; Kiley, Sam; Cohen, Zachary; Hansler, Jennifer; Lister, Tim (26 August 2021). "Blast reported outside Hamid Karzai International Airport in Kabul". CNN. Archived from the original on 26 August 2021. Retrieved 26 August 2021.
  5. ^ Rasmussen, Yaroslav Trofimov, Nancy A. Youssef and Sune Engel (2021-08-27). "Kabul Airport Attack Kills 13 U.S. Service Members, at Least 90 Afghans". Wall Street Journal (بە ئینگلیزی). ISSN 0099-9660. Retrieved 2021-08-28.
  6. ^ "Kabul airport attack: What do we know?". BBC News (بە ئینگلیزی). 2021-08-27. Retrieved 2021-08-28.
  7. ^ Escobar, Pepe (2021-08-27). "Who profits from the Kabul suicide bombing?". Asia Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-28.
  8. ^ Morin, Matthew Brown, Joey Garrison, Tom Vanden Brook, Josh Meyer, Courtney Subramanian and Rebecca. "Latest from Afghanistan: Biden: 'We will not forgive'; Navy confirms 13th US service member killed in Kabul". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-28.
  9. ^ CNN, Jamie Crawford and Oren Liebermann. "US military conducts airstrike against ISIS-K planner". CNN. Retrieved 2021-08-28.
  10. ^ "Taliban Fighters Enter Kabul As Helicopters Land At U.S. Embassy". NPR.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-28.
  11. ^ Meredith, Sam (2021-08-26). "UK reports 'high threat' of terrorist attack at Kabul airport; U.S. urges people to stay away". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-28.
  12. ^ "US, UK, Australia warn of 'terror' threat at Kabul airport". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-28.
  13. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/270820215. Retrieved 2021-08-28. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  14. ^ "Australian troops had been helping citizens through Kabul airport's Abbey Gate hours before bombing". www.abc.net.au (بە ئینگلیزی). 2021-08-27. Retrieved 2021-08-28.
  15. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/27082021. Retrieved 2021-08-28. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)