تەقینەوەی سلێمانی (٢٠٢٢)
| تەقینەوەی سلێمانی | |
|---|---|
| وڵات | عێراق |
| جێ | سلێمانی |
| کاتی ڕوودان | ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ |
تەقینەوەکەی سلێمانی تەقینەوەیەکی تانکی غاز بووە کە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی کازیوە لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان ڕوویداوە. بووە ھۆی داڕمانی سێ خانووی نیشتەجێبوون لە موجەمەعی کوێزا و زیانێکی زۆری بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل گەیاندووە. بە گوتەی دیار ئیبراھیم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سلێمانی، تەقینەوەکە بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی ١٥ کەس و برینداربوونی ١٣ کەسی دیکە.[١][٢][٣][٤][٥]
پێشینە
[دەستکاری]پارێزگای سلێمانی عێراق لەنێو ئەو پارێزگایانەدایە کە زۆرترین پشتیان بە سیستمی گەرمکەرەوەی غاز بە بەکارھێنانی تانکی غازی پاڵەپەستۆ بەستووە.[٥] بەڵام پشتگوێخستنی ستانداردەکانی سەلامەتی لە کەرتی گواستنەوە و بیناسازیدا لە عێراقدا باو و ئاساییە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ڕوودانی ڕووداوی دڵتەزێن لە وڵاتێکدا کە بەشێکی زۆری ژێرخانەکانی لە دۆخێکی خراپدایە. لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا، بەھۆی تەقینەوەی تانکەرێکی غاز لە بەغدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسانی دیکەش برینداربوون. لە ڕووداوێکی دیکەی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢١، بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا بەھۆی تەقینەوەی سلندەری ئۆکسجین بەھۆی ھەڵگرتنی نادروست زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا.[٦]
قوربانییەکان
[دەستکاری]دوابەدوای کۆتاییھاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن لەلایەن بەرگری شارستانی لە پارێزگاکە، بە وتەی ھەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، تەقینەوەکە ١٥ کوژراو و ١٣ برینداری لێکەوتەوە، کە زۆرینەی قوربانییەکان ژن و منداڵ بوون.[٦]
ھۆکار
[دەستکاری]تەقینەوەکە بەھۆی «دزەکردنی غاز لە سیستمی گەرمکەرەوەی ماڵەکەدا» بووە، کە بووە ھۆی داڕمانی خانووە سێ نھۆمییەکە و زیانگەیاندن بە دوو خانووی دراوسێ.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ omar.katip. «العراق: 6 قتلى و30 مصاباً بانفجار أسطوانة غاز في السليمانية». www.alaraby.co.uk (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «فيديو.. انفجار خزان غاز يوقع قتلى في السليمانية شمالي العراق». سكاي نيوز عربية (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «العراق.. ارتفاع حصيلة قتلى انفجار السليمانية مع انتهاء عمليات الإنقاذ». www.alhurra.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «وقوع انفجار في السليمانية». www.rudawarabia.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- 1 2 «العراق.. السليمانية تعلن الحداد يوما واحدا بعد مقتل 15 شخصا بانفجار خزان للغاز». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- 1 2 «ارتفاع ضحايا انفجار السليمانية بالعراق إلى 15 قتيلاً و13 مصاباً». العربية (بە عەرەبی). ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «بعد انفجار السليمانية.. وزارة الداخلية تشكل فريقاً لمواجهة الكوارث». بعد انفجار السليمانية.. وزارة الداخلية تشكل فريقاً لمواجهة الكوارث. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.