تەقینەوەکانی بەغدا ١٧ی ئایاری ٢٠١٦
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| تەقینەوەکانی بەغدا ١٧ی ئایاری ٢٠١٦ | |
|---|---|
| جێ | بەغدا |
| پۆتانی شوێن | ٣٣°٢٠′٠″N ٤٤°٢٦′٠″E |
| کاتی ڕوودان | ١٧ی ئایاری ٢٠١٦ |
![]() | |
زنجیرەیەک تەقینەوە بوو لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٦ لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕوویدا و بەھۆیەوە لایەنی کەم ١٠١ کەس کوژران و زیاتر لە ١٩٤ کەسیش برینداربوون.
تەقینەوەکان
[دەستکاری]لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە ناوچەی باکووری بەغدا ٤١ کەس کوژران و زیاتر لە ٧٠ کەسی دیکە برینداربوون. بەدوایدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک شاری سەدر تەقییەوە و بووە ھۆی کوژرانی لانیکەم ٣٠ کەس و برینداربوونی ٥٧ کەسی دیکە. ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی دووەم لە شەقامی ئەلڕەشید لە باشووری پایتەخت تەقییەوە و لە ئەنجامدا شەش کەس کوژران و ٢١ کەسیش برینداربوون.
بۆمبێک ئۆتۆمبێلێکی وەستاوی لە ناوەڕاستی بازاڕێکی میللی لە ناوچەی دۆرە لە باشووری بەغدا کردە ئامانج و بووە ھۆی کوژرانی ھەشت کەس و برینداربوونی ٢٢ کەسی دیکە. ھەروەھا خۆکوژێک چێشتخانەیەکی لە گەڕەکی حەبیبیە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا نۆ کەس کوژران و ١٨ کەسی دیکە برینداربوون. دواتر بۆمبێک لە شەقامی ڕەشید لە باشووری بەغدا تەقییەوە و کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. پێکدادانی دیکەش ڕوویدا و بووە ھۆی کوژرانی چوار سەربازی سوپا و برینداربوونی دوو سەربازی دیکە و سێ کارمەندی پۆلیس. پاشان بۆمبێک لە نزیک بازاڕێکی میللی لە گەڕەکی ئەمین لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا تەقییەوە و بووە ھۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە.
پێش ھەموو ئەم ھێرشانە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی دیکە کارگەیەکی غازی حکوومی لە تاجی لە باکووری بەغدا کردبووە ئامانج و لانیکەم ١٤ کەس کوژرابوون، ھەروەھا پایتەخت شەپۆلێکی دیکەی ھێرشی بەخۆیەوە بینی کە تێیدا زیاتر لە سەد کەس کوژران. دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە ھەموو ئەو ھێرشانە ڕاگەیاند.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
