بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەسبیحات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەسبیحات (بە عەرەبی: تَسْبِیح) جۆرێکە لە ویرد کە ستایش کردنی شکۆمەندیی خوایە بە وتنی: "سوبحانەڵڵا" (بە عەرەبی: سُبْحَانَ ٱللھِ، ودق: 'شکۆمەندی بۆ خوای باڵادەست')، یان وشە باوەکانی تری ویرد.

زۆرجار تا ژمارەیەکی دیاریکراو ویرد دەگوترێت، بە بەکارھێنانی پەنجەکان یان تەسبیح بۆ ئاگاداربوون لە ژماردن.[١]

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

وشەی تەسبیح لە ڕەگی پیتەکانی عەرەبی س، ب، ح ھاتووە. کاتێک دەنووسرێت مانای وشەکە دەبێتە «ستایشکردنی شکۆمەندیی خوا». 'تەسبیح' وەرگیراوێکی ناڕێکە لە سوبحان.

بەکارھێنان

[دەستکاری]

زۆرجار لە کاتی (نوێژ، دوعا، لە کاتی وتاردان (خوتبە) لە مزگەوت و بە شێوەیەکی باو بە درێژایی ڕۆژ دەکرێت. ھەندێک جار بۆ دەربڕینی شۆک یان سەرسووڕمان بەکاردێت.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Is Using Prayer Beads An Innovation?» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.

ه