بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەختەشانەی خۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەختەشانەی خۆری
لقیappliance، energy source
بەکارھێنانenergy transformation
ڕەنگشین
بەکاردەھێنێتوزەی خۆری

تەختەشانەی خۆری، پەڕەی خۆر یان مۆدیوولی فۆتۆ-ڤۆڵتایک (PV) (بە ئینگلیزی: Solar panel) بریتییە لە کۆمەڵە خانەیەکی فۆتڤۆڵتایکی کە بەزۆری لە چوارچێوەیەکی لاکێشەیی جێگیرکراون. پەڕەی خۆر تیشکی خۆر وەک سەرچاوەی وزە بەکاردەھێنێت بۆ بەرھەمھێنانی ڕاستەوخۆی کارەبا لەبوارەکانی وزەی خۆری.[١] ئێستا کۆمەڵەیەک لە مۆدیولە PVەکان پێی دەوترێت پانێڵی PV، و سیستمی پانێڵەکان بەشێوەی دوای یەک یان ھاوڕێک ڕیزکراون. ڕیزەکانی سیستەمی فۆتۆڤۆلتایک کارەبای خۆر بۆ کەرەستەی کارەبا دابین دەکەن.[٢]

بوارەکانی بەکارھێنان

[دەستکاری]

وزەی خۆر یەکێکە لە سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە و چەندین بەکارھێنانی ھەیە وەک گەرمکردنی ئاو و بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا، پشت بە تەختە ڕووناکییەکان دەبەستێت کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ماددەی سلیکۆن دروست کراون و ئەم تەختانە لەسەر سەربانی ماڵان یان ئەو ناوچانە دادەنرێن کە تیشکی خۆری تێدایە. کارەبا بەرھەم دەھێنێت کاتێک تیشکی خۆر کار دەکاتە سەر ئەلیکترۆنەکانی دەوروبەری گەردیلەکانی سلیکۆن، پاشان بەناو وایەرێکدا تێدەپەڕێت کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە مس دروست کراوە، چونکە گەیەنەرترینە بۆ کارەبا و پاشان درێژ دەکرێتەوە بۆ ژوورەکان یان ئەو شوێنانەی کە دەمانەوێت کارەبایان پێ بگات، دەرچەی ئەم وایەرە بە شێوەی گیزمۆک دەبێت.

شێوازی بەکارھێنان

[دەستکاری]

بۆ ئەوەی سیستمەکە مەبەستەکەی بپێکێت، پێویستە:

  • ڕوون بێت و داپۆشراو بێت بۆ پاراستنی لە ھەلومەرجی کەشوھەوا.
  • کێبڵەکانی بەشەکانی پێکەوە ببەسترێتەوە کە بەرگەی ھەلومەرجی کەشوھەوا و باران بگرن.
  • خانە خۆرییە ناسکەکان بە داپۆشەرێکی ڕوون دابپۆشرێن کە لە بەرکەوتن و لێدان دەیانپارێزێت.
  • خانە خۆرییەکان و گەیاندنە کارەباییەکان لە شێ و باران بپارێزرێن.
  • ساردکردنەوەیەکی پێویست بۆ خانە خۆرییەکان.
  • دابڕینی بەشە گەیەنەرەکانی کارەبا.
  • شێوازێکی گونجاو بۆ جێگیرکردنی بەشەکان و شێوازێکی ئاسان بۆ مامەڵەکردن و پاککردنەوەیان.

دانانی تەختەی فۆتۆڤۆڵتایی

[دەستکاری]
  • تەختەیەکی شووشەیی بۆ داپۆشینی ڕووی بەرکەوتوو بە خۆر.
  • چینێکی ڕوونی پلاستیکی ئی ڤی ئەی یان پلاستیکی سلیکۆن، کە خانە خۆرییەکان تیایدا ڕێک دەخرێن.
  • خانە خۆرییەکان یان سلیکۆنی بلوری یان سلیکۆنی فرە-بلوری پێکەوە بەستراونەتەوە بە بڕێکی کانزایی گەیەنەر.
  • چینێکی بنەڕەتی پتەو کە لە ھەلومەرجی کەشوھەوا دەیپارێزێت وەک پۆلی ڤاینل فلۆراید یان پۆلی ئێستەر.
  • گیزمۆکێک بۆ گەیاندن و گەیاندنە کارەباییەکان و چوارچێوەیەکی ئەلەمنیۆم بۆ پاراستنی بەرگی شووشەیی لە کاتی گواستنەوە و دانان و جێگیرکردن.

خراپییەکان

[دەستکاری]

توانای بەرھەمھێنانی کارەبا لە تەختەکەدا کەم دەبێتەوە کاتێک بە تۆز یان گەردیلەی گەرد یان دووکەڵ یان پیسکەرەکانی تری ناو ھەوا پیس دەبێت، کە لەسەری کۆ دەبنەوە و دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی توانای تەختەکە تا ٣٠٪ لە ناوچە تۆزاوییەکان یان بیابانەکان.

نرخ و نرخدانان

[دەستکاری]

نرخی تەختەکان بەپێی قەبارەیان دەگۆڕێت، کە بەسەر سێ بەشدا دابەش دەبێت: کڕیارانی بڕی کەم (لە ھەموو جۆر و شێوازێکدا لە سنووری چەند کیلۆوات کاتژمێرێکدا)، کڕیارانی بڕی مامناوەند (لە سنووری ١٠ مێگاوات و زیاتردا)، و کڕیارانی بڕی زۆر (دەتوانن بە ھەرزانترین نرخ بیکڕن). بە تێپەڕبوونی کات، نرخی تەختە خۆرییەکان بە ھەموو جۆرەکانیانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو ھەرزان دەبێت. بۆ نموونە، لە ساڵی ٢٠١٢، نرخی ھەر واتێک بە نزیکەی ٠.٦٠ دۆلاری ئەمریکی مەزەندە کرا، کە ٢٥٠ جار ھەرزانترە لە نرخی ساڵی ١٩٧٠ کە ١٥٠ دۆلار بوو. بەڵام نرخەکان لە جیھانی ڕاستەقینەدا بەپێی کەشوھەوای ناوخۆیی ناوچەکە جیاوازن، لە وڵاتە ھەوراوییەکان وەک بەریتانیا نرخەکان بەرزترن لە وڵاتە خۆراوییەکان وەک ئیسپانیا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «This Month in Physics History». www.aps.org (بە ئینگلیزی). لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. don. «Solar panel brief history and overview». Energy Matters (بە ئینگلیزی). لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.