تێکۆشەر خالید
Jump to navigation
Jump to search
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیاکە. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
تێکۆشەر خالید ئیسماعیل | |
---|---|
تێکۆشەر خالید لە ٢٠٢٠ | |
لەدایکبوون | ١٥/٦/١٩٨٩ سلێمانی |
نازناو | تێکۆشەر خالید |
پیشە | چیرۆکنووس |
زمان | کوردی، فارسی، ئینگلیزی |
نەتەوە | کورد |
قوتابخانەی ئەدەبی | ئەدەبی ھاوچەرخ |
کارە دیارەکان | ئاسمانی سوور |
خەڵاتە دیارەکان | لاوان، ڕوانگە، گەلاوێژ |
چالاکی ساڵانی | ٢٠٠٤ - تا ئێستا |
تێکۆشەر خالید (Tekoshar Khalid) لە دایک بووی ١٩٨٩- سلێمانی، نووسەر، چیرۆکنووس، وتارنووس، ڕۆماننووسێکی لاوی کوردە، لە ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی کورد لە ڕیزبەندی چیرۆکی کوردییە لە نەوەی دووەمی دوای ڕاپەڕین، خاوەنی یەکەمین کتێبی مینیماڵە بە زمانی کوردی کە کتێبی بەڵێ، ھەڵەیەک ڕووی داوە و یەکەمین وەرگێڕانی کتێبی ماسیی ڕەشی بچکۆلەـی سەمەد بێھرەنگیییە. بە بڵاوبوونەوەی کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی ئاسمانی سوور، زیاتر ناسرا. خاوەنی ھەندێک خەڵاتی ئەدەبییە لەوانە خەڵاتی ڕوانگە بۆ چیرۆک لە ساڵی ٢٠١٣.
کار و بەرھەمی نووسەر[دەستکاری]
کتێبە چاپکراوەکان[دەستکاری]
- بەڵێ، ھەڵەیەک ڕووی داوە (چیرۆک- مینیماڵ) ٢٠١٣ - یەکێتیی نووسەرانی کورد_ مەڵبەندی گشتیی
- ماسیی ڕەشی بچکۆلە (چیرۆکی درێژ) ٢٠١٥- وەرگێڕان- سەمەد بێھرەنگی
- ئاسمانی سوور (کۆمەڵە چیرۆک) ٢٠٢٠
- یەک ڕۆژ چاوەڕوانیی (کۆمەڵە چیرۆک) ٢٠٢٠- وەرگێڕان
وتار[دەستکاری]
لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا، وتاری ئەدەبیی بڵاو کردووەتەوە، چوار ساڵ، بەرپرسی لاپەڕەی فەرھەنگیی ڕۆژنامەی ئاژانس بووە، ھەروەھا ستوونێکی بە ناوی (سندووق) بە ھاوبەشیی لەگەڵ شاڵاو حەبیبە بۆ ماوەی چوار ساڵ نووسیوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |