تێکچوونی دروستبوونی ئێسک
نەخۆشی تێکچوونی دروستبوونی ئێسک [١] ، کە بە نەخۆشی ئێسکی پرتووکاو[٢] و ئۆستیۆجێنێزیس ئیمپێرفێکتا ناسراوە، نەخۆشییەکی بۆماوەییە کە تێیدا دروستبوونی ئاسایی ئێسک تێکدەچێت و ئێسکەکان زۆر ناسک دەبن. هەروەها ئەم نەخۆشیە پێی دەوترێت ئێسکسازی ناتەواوی زگماکی. لەم نەخۆشییە زگماکییەدا ئێسک زۆر دەشکێت و ناسک دەبێت. ئەو کەسانەی بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن لە ماوەی تەمەنیاندا تووشی چەندین شکان دەبن. ئیسکلێرا لە زۆربەی نەخۆشەکاندا شینە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ واژههای مصوّب فرهنگستان تا پایان دفتر دوازدهم فرهنگ واژههای مصوّب
- ^ http://hamshahrionline.ir/details/12693
- ویکیپیدیای فارسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تێکچوونی دروستبوونی ئێسک تێدایە. |