تێوەپێچراوی
ڕواڵەت
تێوەپێچراوی (implication) لە لۆژیکدا ئەوەیە کە ڕاستیی قەزیەیەک قەزیەیەکی تری بە دواوە بێ. وەکوو ئەوە وایە کە قەزیەی دووەم بە چەشنێ لە قەزیەی یەکەمدا پێچرابێتەوە، یانی ئەگەر قەزیەی یەکەم ڕاست بێ، ئینجا قەزیەی دووەمیش ڕاستە. ئەمە بە شێوەی P → Q دەنووسرێ و، ئاوا دەخوێنرێتەوە: ئەگەر P ئینجا Q، یا P تێوەی پێچراوە Q.
«ئەگەر P ئینجا Q» ھەمیشە ڕاستە، مەگەر ئەوەی کە P ڕاست بێ و Q درۆ. خشتەی دروستییەکەشی ئاوەھا دەبێ:
F F T F T T T F F T T T
تێوەپێچراوی ئامرازی مەرجیی ماددی (material conditional) -شی پێ دەوترێ، چونکە ئەگەر بە باشی لە P→Q ورد بینەوە، دەبینین کە P وەکوو مەرج بۆ Q وایە و، ئەم مەرجەش دەگەڕێتەوە بۆ ماددەی قەزیەکە نەک فۆرمی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- The Meaning of the Material Conditional ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە تێوەپێچراوی تێدایە.