تێرێنس وینتەر
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
تێرێنس وینتەر | |
---|---|
![]() وینتەر لە ساڵی ٢٠١٥دا | |
لەدایکبوون | تێرێنس پاتریک وینتەر ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠ نیویۆڕک ستی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
پیشە | سیناریست، دەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆن، بەرھەمھێنەری فیلم |
چالاکبوون | ١٩٩٥ - تا ئێستا |
تێرێنس پاتریک وینتەر (لەدایکبووی ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠)[١] نووسەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە. وینتەر دروستکەر، نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەی Boardwalk Empireی کەناڵی ئێچ بی ئۆ بووە کە لە نێوان ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ پەخشکرا. بەر لە کارکردن لە زنجیرەکە، وینتەر نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەی سۆپڕانۆکان بووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٧ و چەندین خەڵاتی ئێمی بردۆتەوە بۆ کارەکەی. لە ساڵی ٢٠١٣دا سیناریۆی فیلمی The Wolf of The Wall Streetی نووسی کە توانی پاڵاوتنێک بۆ ئۆسکاری باشترین سیناریۆ بەدەستبێنێت بە ھاوبەشی لەگەڵ دەرھێنەر ماڕتن سکۆرسێزیدا.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Terence Winter - Biography". All Media Network / Rovi. Archived from the original on ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. Retrieved 28 November 2013 – via The New York Times. Check date values in:
|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(help)