تیرۆری سێ چالاکی کورد لە پاریس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تێرۆری سێ چالاکی کورد لە پاریسەوە ڕەوانە کراوە)

ڕووداوی تێرۆرکردنی سێ کچەچالاکەوانی کورد لە پاریس کە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریس، فەڕەنسا ڕوویدا، تیایدا هەریەک لە سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلەمەز، کە سێ چالاکەوانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون، تێرۆر کران و بەکوژراویی لە ناوەندی زانیاریی کوردستان لە پاریس دۆزرانەوە. توێکاریکاری لاشە ئەوە دەردەخات کە ئەو سێ ئافرەتە لە کاتێکدا لەنێوان ٦ی پاش نیوەڕۆ بۆ ٧ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێش دۆزینەوەیان بەکوژراویی، گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ڕووداوە لەکاتێکدا هاتەبوون کە حکوومەتی تورکی لە دانووستاندا بوون لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکەدا کە لەنێویاندا عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەبوو. چالاکەوانانی پەکەک لە پاریس ئەو ڕووداوەیان وەک هەوڵێک لەلایەن "هێزە تاریکەکان" ی حکوومەتی تورکییەوە بۆ بەربەست خستنە بەردەم ئەو دانووستانانە لەبەرچاو گرت. بەپرسە تورکەکانیش، لەلایەکی ترەوە، دەستی تۆمەتییان بۆ ناکۆکییە نێوخۆییەکانی نێو پەکەکە ڕاکێشا، بەجۆرێک کە ڕۆژنامەی حورییەتی ڕۆژانەی نیشتمانی تورکیی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە پێکدادان و ناکۆکیی جانسز دەکات لەگەڵ حووسەین فەرمانی سووری و فەرماندەی بانگەشەبۆکراوی باڵی سەربازیی پەکەکە. وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا مانوێڵ ڤاڵس ڕایگەیاند کە سێ ئافرەتەکە بەشێوازی سێدارەیی کوژراون.