بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تی ئێن تی (تۆڕی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تی ئێن تی
دامەزران٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خاوەنوارنەر برۆس دیسکەڤەری
بەشێکە لە کۆمپانیایوارنەر برۆس دیسکەڤەری، تەرنەر بڕۆدکاستینگ سیستم
شوێنی بارەگاکانئەتڵانتا
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانەکانزمانی ئینگلیزی، زمانی ئیسپانی
کارپێکەرتەرنەر بڕۆدکاستینگ سیستم
وێبگەhttps://www.tntdrama.com
ناوچەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

تی ئێن تی (بە ئینگلیزی: TNT؛ کە لە بنەڕەتدا کورتکراوەی تۆڕی تەلەڤیزیۆنی تێرنەرە و ھەروەھا بە تی ئێن تی دراماش ناودەبرێت) کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی کەیبڵی بنەڕەتی ئەمریکییە کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەی گڵۆباڵ لینیەر نێتوۆرکسی سەر بە وارنەر برۆس دیسکەڤەری. کەناڵە خوشکەکانی بریتین لە تی بی ئێس، ترو تیڤی، و تێرنەر کلاسیک موڤیز، کە دوو کەناڵی یەکەمیان ڕووماڵی وەرزشیش دەکەن. ھەتا ڕێکەوتی ئەیلوول ٢٠١٨، تی ئێن تی لەلایەن نزیکەی ٨٩٫٥٧٣ ملیۆن ماڵەوە وەرگیراوە کە بەشدارییان لە خزمەتگوزارییەکی تەلەڤیزیۆنی بەشداریکراودا کردووە لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.[١] تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ئەم ژمارەیە بۆ ٧١٫٢ ملیۆن ماڵ دابەزیوە.[٢]

کەناڵەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ دەستی بەکارکرد،[٣] بە مەبەستی پەخشکردنی فیلمە کلاسیکەکان و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان کە سیستەمی پەخشی تێرنەر مافی بڵاوکردنەوەی زیادەی لەڕێگەی کەناڵی خوشکی تی بی ئێسەوە ھەبوو. لە حوزەیرانی ٢٠٠١دا، تۆڕەکە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە بەرنامەکانیدا کرد، و دەستی کرد بە گرنگیدان بە زنجیرە دراماکان و فیلمە سینەمایییەکان، لەگەڵ ھەندێک بۆنەی وەرزشی (وەک ئێن بی ئەی، ئێن ئێچ ئێڵ، تۆپی پێی ئەمریکا، پاڵەوانێتیی باسکەی پیاوانی ئێن سی ئەی ئەی دیڤیژنی یەکەم و نمایشەکانی زۆرانبازیی پیشەگەری ئەی ئی دەبلیو ڕامپەیج و ئەی ئی دەبلیو کۆلیژن)، لەکاتێکدا کە تی بی ئێس تەرکیزی خۆی گواستەوە سەر بەرنامە کۆمیدییەکان. کەناڵەکە لەلایەن ھەندێکەوە بە تی ئێن تی دراما ناودەبرێت، و ناونیشانی یو ئاڕ ئێڵی وێبسایتەکەشی ئاماژە بەمە دەکات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Andrew Bucholtz (١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «Nielsen coverage estimates for September see gains at ESPN networks, NBCSN, and NBA TV, drops at MLBN and NFLN». Awful Announcing. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. «How many homes the sports networks are available in». ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
  3. «وەشانی ئەرشیڤکراو». ٧ی ئابی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.