بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تی-٥٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تی-٥٥
لقیتانکی شەڕکەر، تانکی مامناوەند
لە پێشتی-٤٤
لە دوایتی-٦٢
وڵاتی بنەڕەتیەکێتیی سۆڤیەت
کۆکردنەوەمۆزەخانەی بوندەسوێر بۆ تەکنەلۆژیای بەرگری ئەڵمانیا
دروستکەرکارگەی مالیشێڤ
Ammunitionتەقەمەنی ١٠٠ ملم، 7.62×54mmR، 12.7×108mm، تەقەمەنی ١٠٠ ملم
چەک و تەقەمەنیD-10، SGMT، SGMT، دۆشکە
بزوێنەرV-2، V-2-55
شێوەسازخەرکیڤ مۆرۆزۆڤ بۆ دیزاینی دروستکردنی مەکینە
چوونە خزمەت١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦
خانەنشینبوون لە خزمەت١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠

تی-٥٥ تانکی سەرەکی شەڕی سۆڤیەت و لە تانکی تی-٥٤ی سۆڤیەتی پێشوو پەرەی پێدراوە. تانکەکە لە چین لەژێر ناوێکی تردا بەرھەم ھێنرا کە تانکی تایپ ٥٩ بوو.[١][٢] ھەروەھا لە چیکۆسلۆڤاکیا و پۆڵەندا دروست کرا.

بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی ٢٧٥٠٠ تانکی تی-٥٥ لە یەکێتیی سۆڤیەت و ٥٠٠٠ لە پۆڵەندا و ٥ ھەزار لە چیکۆسلۆڤاکیا بەرھەم ھێنراون. تانکەکە لە شەڕی ساڵی ١٩٧٣ بەکارھێنرا، لە ھەردوو بەرەی میسر و سووریا، ھەروەھا لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە بەکارھێنرا. ھەروەھا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە چەندین ناوچەی جیھان بەکارھێنرا، لەوانە: ئەنگۆلا، چین، ڤێتنام، باکووری ئەفریقا، جەزائیر. لە شەڕی ھیندستان و پاکستاندا ھیندستان تانکی ڕووسی بەکارھێنا، لەکاتێکدا پاکستان تانکی چینی بەکارھێنا.

ئەم تانکە تانکی شەڕی سەرەکی جێی متمانەیە؛ لێخوڕینی ئاسانە؛ بەڵام ئەوەی کە سوودەکانی کەم دەکاتەوە ئەوەیە کە تۆپھاوێژەکەی لە چوار پلە کەمتر دانابەزێت، ئەمەش وای لێدەکات کە توانای تەقەکردنی لە لووتکەی گردەکانەوە نەبێت بۆ ئامانجە نزمەکان کە گۆشەی نزمییەکەی لە چوار پلە زیاترە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Минобороны утилизирует Т-62 в 2013 году». iz.ru. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. As Izvestia was informed in the Main Auto-Armored Administration (GABTU) of the Defense Ministry, it was decided to start recycling T-62 right after the New Year
  2. ^ Halberstadt، Hans (١٩٩٧). Inside the Great Tanks. Wiltshire, England: The Crowood Press. لاپەڕە ٩٤–٩٦. ژپنک ١-٨٦١٢٦-٢٧٠-١. OCLC ٤٠٩٨٩٤٧٧. The T-54/T-55 series is the hands down, all time most popular tank in history.