تی-٢٦
| تی-٢٦ | |
|---|---|
| لقی | تانکی سووک |
| ناکۆکی | شەڕی ناوخۆییی ئیسپانیا، جەنگی جیھانیی دووەم، شەڕی زستان |
| لە دوای | تانکی بی تی |
| وڵاتی بنەڕەت | یەکێتیی سۆڤیەت |
| دروستکەر | کارگەی حکوومی ئۆبوخۆڤ |
| بزوێنەر | بزوێنەری ڕاست |
| شێوەساز | ڤیکەرز-ئارمسترۆنگس |
| چوونە خزمەت | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣١ |
| خانەنشینبوون لە خزمەت | ٣١ی تەممووزی ١٩٤٥ |
تی-٢٦ تانکێکی پیادەی سووکە کە لەلایەن سۆڤیەت دروست کراوە و لە ساڵی ١٩٣٢ لەگەڵ سوپای سوور لە یەکێتیی سۆڤیەت دەستی بە خزمەت کرد و لە ساڵی ١٩٤٥ لەکارخرا. لە ساڵانی خزمەتکردنی لە یەکێتی سۆڤیەت بەشداری لە چەندین ململانێ و شەڕدا کردووە وەک جەنگی زستانە و جەنگی جیھانیی دووەم. ھەروەھا یەکێتی سۆڤیەت ٢٨١ تانکی تی-٢٦ی نارد بۆ ئیسپانیا بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ناوخۆییی ئیسپانیا شانبەشانی ھێزەکانی کۆمارییەکان. ھەروەھا کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٣٥ گرێبەستی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت کرد بۆ کڕینی ٦٠ تانکی جۆری تی-٢٦، لەکاتێکدا چین لە کاتی شەڕی لەگەڵ ژاپۆن ٨٢ تانکی بەدەستھێنا.
پڕۆژەی تانکەکە لە یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٣١ وەک وەشانێکی سۆڤیەتی تانکی ڤیکەرزی بەریتانی کە ٦ تۆن بوو دەستی پێکرد دوای ئەوەی یەکێتیی سۆڤیەت مۆڵەتی دروستکردنی لە ناوخۆدا بەدەستھێنا. بەرھەمھێنان تا ساڵی ١٩٤١ بەردەوام بوو، نزیکەی ١١ ھەزار تانکی تی-٢٦ بە پەنجا و سێ جۆری جیاواز بەرھەم ھێنران. کێشی تانکەکە نزیکەی دە تەن بوو، تیمی سێ کەسی ھەبوو، تۆپھاوێژێکی سەرەکی ٤٥ ملم و دۆشکەیەکی ٧٫٦٢ ملم چەکدار بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |