تیۆریی شێواوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیۆریی شێواوی یان بیردۆزیی شێواوی (بە ئینگلیزی: Chaos Theory) دادەنرێت بە نوێترین تیۆری بیرکاری و فیزیایی کە ھەندێکجار بە تیۆری کوێرانە دەناسرێت. ئەم تیۆریە مامەڵەکردنە لەگەڵ سیستمی جوڵاوی ناھێڵی کە جۆرێک لە ڕەفتاری کوێرانەیی یان شێواوی پێوە دیارە. ئەو ڕەفتارە کوێرانەییە یان لە ڕێی دیارینەکردنی مەرجە سەرەتاییەکانەوەیە کە بە کاریگەری پەپوولە (Butterfly Effect) دەناسرێت یان لە ڕێی سروشتی فیزیایی ئەگەرەکانی میکانیکی کوانتاوە دەبێت.

تیۆری شێواوی ھەوڵی ئەوە دەدات کە ئەو سیستەمە شاراوەیە بدۆزێتەوە کە وا لە پشت ئەو شێواوی و کوێرانەییەوە تا بگاتە یاسا و ڕێسایەکی وا بۆ لێکۆڵینەوە لەو جۆرە سیستەمانەی وەک (جوڵەی شلە گازەکان و پێشبینی لە ھەواڵی کەشناسی و کۆمەڵەی خۆر و جوڵەی بازار و پشکە ئابوورییەکان و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و...ھتد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • http://en.wikipedia.org
  • گۆڤاری زانستی سەردەم : ژمارە ٤٦ی بەھاری ساڵی ٢٠١١.