بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تیگلات پلاسەری سێیەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیگلاث پلاسەری سێیەم
وێناکردنی تیگلات پلاسەر لەسەر ستێلەکەی لە کۆشکە شاھانەیییەکەی خۆی
پادشای ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ
فەرمانڕەوایی٧٤٦–٧٢٧ پ.ز
پێشووئاشووری نیراریی پێنجەم
جێگرشەلمەنسەری پێنجەم
منداڵ(ەکان)شەلمەنسەری پێنجەم
سارگۆنی دووەم (؟)
سین ئاھوو ئوسوور (؟)
ئەکەدیتوکولتی-ئەپیل-ئێشارا
خانەدانبنەماڵەی ئەداسی
باوکئەداد نیراریی سێیەم یان ئاشوور نیراریی پێنجەم
لەدایکبووننز. ٧٩٥ پ.ز (؟)
مردن٧٢٧ پ.ز (تەمەنی نز. ٦٨)

تیگلاث-پیلسەری سێیەم یان تیگلات پلاسەری سێیەم (بە ئەکەدی-ئاشووریی نوێ: 𒆪𒋾𒀀𒂍𒈗𒊏 بە واتای «متمانەکەم ھی کوڕی ئێشارایە»، بە عیبری: תִּגְלַת פִּלְאֶסֶר) ئیمپراتۆرێکی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ بوو لە ساڵی ٧٤٥ پێش زایین تا مردنی لە ساڵی ٧٢٧. یەکێک لە دیارترین و گرنگترین فەرمانڕەواکانی ئاشووری بوو، تیگلات-پلاسەر کۆتایی بە قۆناغە چەقبەستووەکەی ئاشوور ھێنا، چەندین چاکسازیی سیاسی و سەربازیی ھێنایە ئاراوە و خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی ئاشووری دوو ھێندە کرد. بەھۆی فراوانبوونی بەرفراوان و زۆرتر و ناوەندگەراییی خاکی ئاشوور و دامەزراندنی سوپای پیادە، ھەندێک لە توێژەران حوکمڕانیی تیگلات-پلاسەر بە نیشانەی گواستنەوەی ڕاستەقینەی ئاشوور بۆ ئیمپراتۆریەتێک دەزانن. ئەو چاکسازی و شێوازانەی کۆنتڕۆڵکردن کە لە سەردەمی تیگلات-پلاسەردا ھاتنە ئاراوە و بەکارھێندران، بنەمای ئەو سیاسەتانەی دانا کە نەک تەنھا لەلایەن پادشاکانی دواتری ئاشوورییەوە بەڵکو لەلایەن ئیمپراتۆریەتەکانی دواترەوە بۆ ھەزاران ساڵ دوای مردنی دەردەکران و بەبنەما دەکران.

بارودۆخی ھەڵکشانی تیگلات-پلاسەر بۆ سەر تەختی پادشایەتی ڕوون نییە. لەبەر ئەوەی سەرچاوە کۆنەکانی ئاشوورییەکان باسێکی ناکۆک دەکەن سەبارەت بە ڕەچەڵەکی تیگلات-پلاسەر، کە تۆمارەکانی ڕاپەڕینێک لە دەوروبەری سەردەمی دەستبەکاربوونیدا ھەیە، زۆرێک لە مێژوونووسان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە تیگلات-پلاسەر دەستبەسەرداوەر بووە، کە دەستی بەسەر تەختی پادشایەتیدا گرتووە لە ئاشوور-نیراریی پێنجەمی پێش خۆی، کە یان براکەی بووە یان باوکی. مێژوونووسانی دیکە گریمانە دەکەن کە بەڵگەکان دەتوانرێت بە ھەمان شێوە لێکبدرێتەوە کە تیگلات-پلاسەر لە ڕێگایەکی یاسایییەوە تەختی پادشایەتی بە میرات گرتووە و مشتومڕەکەش چارەسەرنەکراوە و بەردەوامە.

تیگلات-پلاسەر بە سنووردارکردنی کاریگەریی بەرپرس و ژەنەڕاڵە دیارەکان دەسەڵات و باڵادەستیی شاھانەی زیاد کرد. دوای ئەوەی لە ساڵی ٧٤٤ و ٧٤٣دا ھەندێک سەرکەوتنی بچووکی دەستەبەر کرد، لە ساڵی ٧٤٣دا لە شەڕێکدا لە نزیک ئەرپاد پادشای ئورارتی سەردوری دووەمی شکست پێھێنا، ئەم سەرکەوتنە گرنگ بوو چوونکە ئورارتوو بۆ ماوەیەکی کورت لە دەسەڵاتیدا لەگەڵ ئاشووردا یەکسان دەبوو؛ ساردوور یازدە ساڵ پێشتر، ئاشوور نیراریی پادشای پێش تیگلات پلاسەری شکست پێھێنا.

دوای شکستھێنان بە ساردووری، تیگلات-پلاسەر سەرنجی خۆی خستە سەر شام. لە ماوەی چەند ساڵێکدا زۆربەی ناوچەی شامی داگیرکرد، شکستی پێ ھێنان و دواتر یان شانشینی کاریگەرەکانی پێشووتری ئەوێی گرت یان ژێردەستەی کردن، بەتایبەتی کۆتایی ھێنان بە شانشینی ئارام-دیمەشق ھێنا. چالاکییەکانی تیگلات-پلاسەر لە شام لە کتێبی پیرۆزی عیبریدا تۆمارکراون. دوای چەند ساڵێک لە ململانێ، تیگلات-پلاسەر لە ساڵی ٧٢٩دا بابلی داگیرکرد و بووە یەکەم پادشا کە وەک سەروەر و پادشای ھەردوو ئاشوور و بابل حوکمڕانیی کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Tiglath-Pileser III»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥.