تیم ھۆرتنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیم ھۆرتنزێک لەناو شاباژێڕی فێرڤیومۆڵ لە تۆرەنتۆ -کەنەدا

تیم ھۆرتنز (بە ئینگلیزی: Tim Hortons) Tim Hortons Inc. زنجیرە خواردنگەیەکە کە خواردنی خێرا پێشکەش دەکات، گرنگی تایبەت بە بەرھەمەکانی کێک و قاوە دەدات، گەورەترین زنجیرەخواردنگەیە لەسەرانسەری کەنەدا (بەپێی ھەڵسەنگاندنی ٣١کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). لە کۆی ١٤وڵات ٤٨٤٦ لقی ھەیە، بارەگای سەرەکی ھاوبەشگاکە لە تۆرەنتۆی کەنەدایە. ھاوبەشگاکە لە ١٩٦٤ لە شاری ھاملتن ئەنتاریۆ دامەزراوە لەلایەن یاریزانی یاری ھۆکی کەنەدی تیم ھۆرتن(١٩٣٠–١٩٧٤) دواتر لەلایەن جیم چارد (١٩٣٤–٢٠٠٩)بەرێوەچووە بەتایبەت دوای پێشکەشکردنی ھەمبەرگرلە (١٩٦٧)، تیم ھۆرتنز لەلایەن بەرھەمھێنەر ڕون جۆیس (١٩٣٠–٢٠١٩)بەرێوەبردرا ئەمەش دوای کۆچی دوایی ھۆرتن لە (١٩٧٤)، جۆیس توانی توانای تیم ھۆرتنزبۆ ملیاران دۆلار بەرزبکاتەوە. جیم چارد لە١٩٦٦ وازی لە ھاوبەشگاکە ھێنا بەلام لە ١٩٧٠گەڕایەوە تاوەکو ١٩٩٦.

لە ٢٦ ئابی ٢٠١٤ ھاوبەشگای برگەر کینگ بەبەھای ١١٬٤ میلیارد دۆلاری ئەمریکی تیم ھۆرتنزی کڕییەوە و بوو بە بەشێک لە ھاوبەشگای «براندز ئینتەرناشنال» ی کەنەدی، کەپشکی زۆری لەلایەن وەبەرھێنە بەرازیلییەکان (3G Capital) بەرێوەدەچێت.

مێژوو[دەستکاری]

لەماوەی نێوان (١٩٦٤–١٩٨٩)[دەستکاری]

یەکەم خواردنگەی لە ١٧مەی ١٩٦٤ لەھاملتن ئەنتاریۆ کراوەتەوە لەژێرناوی «تیم ھۆرتنز دونەتس»؛ کەدواتر بۆ «تیم ھۆرتنز» کورتکرایەوە. دامەزرێنەری یەکێک بوو لەیاریزانانی تیپی ھۆکی کەنەدی لە ١٩٤٩تارۆژی کۆچی دواییکردنی بەھۆی ڕووداوی ترومبێل لە ١٩٧٤. خۆی پڕۆژەی یەکەمجاری لەشێوەی چێشتخانەی ھەمبەرگربوو.

دوای ماوەیەکی کورت لەکردنەوەی تیم ھۆرتنز (ڕون جۆیس) سەرۆکی پێشوی پۆلیسی ھاملتن لە (١٩٦٥)دۆنەتێکی نوێی پێشکەش بە کریارانی کرد، خواردنگەکە کەوتبوە ٨٥ی شەقامی ئۆتاوای باکور لە ھاملتن. لەماوەی ساڵی ١٩٦٧دوو خواردنگەی تری کردەوە بەمە بوونە دووھاوبەشی تەواوی یەکتر. لەدوای کۆچی دوایی ھۆرتن بەھۆی ڕووداوی ترومبێل لە ١٩٧٤ جۆیس تەواوی پشکی ھۆرتنی کرییەوە لە خێزانەکەی بەبری یەک میلیۆن دۆلاری کەنەدی بەمە ڕون جۆیس بوو بەتاکە خاوەنی تیم ھۆرتنز کە ئەوکات ٤٠لقی ھەبوو، کەدواتر پەرەی پێدا و بەخێراییەکی چاوەروان نەکراو گەشەی سەند و ژمارەی خواردنگەکانی گەیشتە ٥٠٠ خواردنگە

لەسەردەستی جۆیس تیم ھۆرتنز پەرەی تەواوی بەخۆوە بینی بەتایبەت لە بواری شیرەمەنی و کێکی کەنەدی. دواتر زۆربەی خواردنگەکان لەسەرانسەری کەنەدا بەپێی ناوچەی جوگرافیان کێک و دۆناتی سەربەخۆیان دروستکرد.

ھاوبەشی ھۆرتن و جۆیس بەردەوام بوو تەنانەت دوای مردنی ھۆرتنیش، بەڵام بەھۆی ھاوسەرگیری کوڕی جۆیس بەناوی جۆنیوەر و کچەکەی جێری بریاری دا کەلەگەڵ خێزانی ھۆرتن جیاببێتەوە ئێستا ھەردوو منداڵەکانی خاوەندارییەتی تیم ھۆرتنز دەکەن(١٩٨٩)

ماوەی نێوان١٩٩٠بۆ ٢٠٠٢ و گۆڕینی ناوەکەی[دەستکاری]

خۆی ھاوبەشگاکە لەبنەرەتدا بە ناوی (Tim Donut Limited)دامەزرا. لەماوەی حەفتاکان ناوی ھاوبەشگاکە بۆ (TDL Group Ltd)گۆڕدرا. ئەمەش بەھۆی ئەوەی تاوەکو ھاوبەشگاکە وردنەبێتەوە لە کێک و قاوە بەتەنھا بەلکو داواکاری کریارانیش دابین بکات لەخواردنی تر.

ھەندێک لەخواردنگە کۆنەکان لەژێر ھەمان ناوی کۆن ماونەتەوە ئەمەش بۆسەرنجی کریاران کە ناوە کۆنەکەیان خستۆتە ناو دوو کەوانە، دیزاین و نەخشاندنی دروشمی تیم ھۆرتنز لەلایەن خودی ھۆرتنەوە نەخشێندراوە بەڵام بەبێ ()کۆتایی بۆماوەی دە ساڵان. خۆی لە حەفتاکان بەشێوەی ()دەنوسرا لە کوبێک ئەویش بەھۆی یاسای تابلۆ بازرگانییەکانی ھەرێمەکە، بەڵام دواتر لەسەرانسەری کەنەدا بوو بەیەک جۆری نووسین ()لە(١٩٩٣).

ئێستا زۆربەی تابلۆکانی لە کوبێک بەدوو زمانە (ئینگلیزی و فەرەنسی) جگە لەھەندێ خواردنگەی نەبێت کەتەنھا بە فەرەنسین. بەڵام لەسەرجەم خواردنگەکانی نووسراوە TDL Group Corporation بۆ ئەوەی خەڵک دڵنیاببێتەوە ھەرھەموویان سەربەیەک ھاوبەشگان ئەمەش لەژێر بڕیاری(Office québécois de la langue française).

تێکەڵکردنی لەگەڵ ویندیز[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٢ دانیێل مۆرفی خاوەنی سەرجەم لقەکانی تیم ھۆرتنز و ویندیز لە دورگەکانی شازادە ئێدوارد بریایدا کە پێویستە ھەردوو خواردنگەی ویندیز و تیم ھۆرتنز لەیەک کۆشک یان باڵاخانە بن بەتەنیشت یەکەوە لە شارەدێی مۆنتەژ. سەرۆکی ھاوبەشگاکە کاک مۆرفی لەگەڵ کاک دەیڤ تۆماس خاوەنی ویندیز دەستبەجێ بازاری «» بکەنەوە وەلەپەیوەندی بەردەوام دابن، کاک مۆرفی توانی سەربکەوێت لەپێکبەستنەوەی کێک و قاوە لەگەڵ ژەمەخوارنی خێرا لە ١٩٩٥، وەتوانی ھاوبەشگای ویندیز ببەستێتەوە بە(TDL Group)کەلەلایەن ھاوبەشگای Wendy's International, Incسەربەرشتی دەکرێت کە ھاوبەشگایەکی ئەمریکییە، بەم جۆرە بەڕێز جۆیس توانی پشکی شێر مسۆگەربکات لە TDL Group وەکردنەوەی لقێکی لە ئۆکڤێل لە ئەنتاریۆ ھەموو ئەمانەلەکاتێک بووە کە جۆیس خۆی خانەنشین ببوولەبنەرەتدا.

لە ١٩٩٥ تابلۆیەکی زۆر لەسەر خواردنگەکانی ھەڵواسرا لق و بریکارمان ھەیە بۆ فرۆشتن

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]