تیم بێرنەرز لی
| تیم بێرنێرز لی | |
|---|---|
بێرنێرز لی لە ساڵی ٢٠٠٨دا | |
| لەدایکبوون | ٨ی جووی ١٩٥٥ لەندەن، ئینگلیس |
| نیشتەجێ | ئامریکا |
| نەتەوە | بریتانیایی |
| بواری زانستی | کۆمپیوتر |
| ناسراو بە ھۆی | بناغەدانانی ئینتەرنێت |
تیم بێرنێرز لی (١٩٥٥- ) بناغەدانەری ئینتەرنتە کە خۆی خەڵکی ئینگلیسە. داھێنەری ئینتەرنێت ناوی (تیم بیرنرز لی)یە. کە ئێستا بەڕێوەبەری تۆڕی جیھانی (www)یە. تیم بیرنرز لی لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٥ لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٧٦ زانکۆی ئۆکسفۆڕدی بەریتانی تەواوکردووە و دەستی کردووە بە کارکردن لە بواری بێتەل..ئەم کارەشی زیاتر بۆ مەبەستی بازرگانی بووە. لە ساڵی ١٩٩٠ تیم بیرنرز لی نوسخەی ئەسڵی (وێب)ی داڕشت و دوای ساڵێک ئەم نوسخە ئەسڵییە کاریگەریی زۆر پۆزەتیڤی ھەبوو بەسەر رەوتی پێشخستنی ئینتەرنێت لە جیھاندا. لە ساڵی ١٩٩٤ تیم بیرنرز لی لە تاقیگەی پەیمانگای (ماساتشوستس( بۆ تەکنەلۆژیا و زانیاری بوو بە ئەندام و ھەر زووش بوو بە مەرجەعێکی گەورە و ھەمووان پرسە رایان پێدەکرد. لە ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆک وەزیراتی بەریتانیا داوای لە تیم بیرنرز لی کرد کە ھاوکاری بکات لەپێناو گەیاندنی داتا و بەیانەکان بە ئاسانترین شێوە. ئەوەی ماوە بگوترێت تیم بیرنرز لی تا ئێستاش لە ژیاندا ماوە و لە وڵاتی بەریتانیا و لە شاری لەندەن ژیان بەسەر دەبات.
ژیاننامە[دەستکاری]
- تیم بێرنیرز لی لە كاتی خوێندنیدا لە زانكۆی ئكسفۆرد بە تۆمەتی هاككردن و كاری تێكدەرانە سەرزەنشتكراوەو هەر لەسەر ئەم كارە ، وە دواتریش بەیەكجاری بەكاهێنانی كۆمپیوتەرەكانی زانكۆیان لێ قەدەغەكرد .
- یەكەم كاری ئەم داهێنەرە مەزنە پاش تەواو كردنی زانكۆی شاهانە لە كۆمپانیایەكی گەیاندن بوو بۆ وەرگرتن و ناردنی نامەی ئەلیكترۆنی لە ڕێگای تۆڕەكانەوە ، كارەكەی مامەڵەكردن بووە لەگەڵ بەشی ئینكریپشنی نامەكان و سیستەمی باركۆد ، كەم كۆمپانیایە وەك ئەندازیاری پرۆگرام سازی دەست بەكاربووە .
- دواتر و پاش تێپەڕاندنی دووساڵی تەمەنی لە كاركردندا لەگەڵ تۆرەكاندا وازی لەو كارە هێناوەو بۆماوەی دوو ساڵی تر ئیشی جۆراو جۆری كردوە بەسەربەخۆ و هەموو ئیشەكانی لە دوای ساڵی 1978 تا سەرەتای ساڵی هەشتا بریتی بوو لە دروستكردنی بەرنامە بۆ ئیشێكی تایبەت ، بە دیاریكراوەی دروستكردنی بەرنامەیەك بۆ بەگەرخستنی پرێنتەرە زیرەكەكان یەكێك بوو لە كارە سەرەكیەكانی .
- لە سەرەتای ساڵی 1980 دەستی بەكاركردن كردوە لە دامەزراوەی (CERN) كە دامەزراوەیەكی ئەوروپیە بۆ پەرەپێدان و توێژینەوە لە بواری وزەی ناوەكیدا كە لە لایەن فەرەنساو نەمساوە لە ساڵی 1954 بنیات نراوە بەڵام ئێستا زۆربەی وڵاتە ئەوروپیەكانی تێدا ئەندامن ، هەر لەم شوێنەوە بیرنز لی بیرۆكەی بەستنەوەی زانیاریەكانی لا دروستبوەو كاری لەسەر كردوە لەیەكەم ئەزمونیدا هەوڵی داوە هەموو زانیاریەكانی ئەو دامەزروەیەی كاری تێدا دەكات ببەستێتەوە بەیەكەوە .
- پاش مانەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ لە كارەكەی لە دامەزراوەی (CERN) كارەكەی بەجێ دەهێڵیت و لەژێر ناوی (Image Computer Systems) دەست دەكات بە برەوپێدانی سیستەمی گەیاندنی وێنەیی كەخۆی رابەرایەتی ئەم كارەی دەكرد و بیرۆكەی كارەكەشی مامەڵەكردن بوو لە گەڵ سۆفتوێرەكاندا كەلەبواری گەیاندندا كاریان دەكرد بەرهەمی وێنەیی بنیات دەنرا تێیدا .
- لە ساڵی 1984 دەستی كرد بەكاركردن كردوە لەهەمان دامەزراوەی (CERN) پاش ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لەسێ ساڵ دابرابوو لێ ی ، بەڵام ئەمجارە لە بواری دەستبەسەرگرتنی داتاو چۆنیەتی ناردن و وەرگرتنیەوە زیاتر سەرقاڵ بوو چونكە ئەم كارە لەڕێگای تۆڕە پێكەوە گرێ دراوەكانەوە دەكرا بەڵام بە سیستەمێكی جیاواز ، هەربۆیە لەم كاتەشدا دووبارە دەستی كردوە بەكاركردن لەسەر بیرۆكەكەی یەكەم جاری بۆ پێكەوە بەستنی تەواوی تۆڕەكان لەڕێگایەی تایبەتەوە بێگومان لە ئێستادا ئێمە ئەو ڕێگا بەكاردەهێنین كە ئەو لەوكاتەدا بیرۆكەی بنیاتنانی لا دروست بوو بوو .
- پاش مانەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە كاركردن لە دامەزراوەی (CERN) دوا جار پرۆژەی پێكەوەگرێدانی تێكستەكانی خستە بەردەم ئەو دامەزراوەیەو لە ساڵی 1989 دا دەستی كرد بە جێ بەجێكردن هەر لە ساڵی 1990 دا پرۆژەكەی بە ئەنجام گەیاندو لە ناو دامەزراوەكەدا پرۆژەكەی خستە كار ، یەك ساڵ دواتر و لە ساڵی 1991 دا پرۆژەكەی كرد بە پرۆژەیەكی جیهانی و دەكرا لە سەرانسەری جیهانەوە ئەو پەڕەیە ببینرێت كە ئەو بەمەبەستی بەخشینی زانیاری بنیاتی نابوو .
لە ساڵی 1991 تا ساڵی 1993 تیم بێرنیرز لی بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدا بوو پرۆتۆكۆلێك ئامادە بكات هەتا ڕێ بە هەموو كەسێك بدرێت پەڕەی خۆی درەوست بكات لە توڕی ئینتەرنێتدا و پێكەوەش ببەسرێتەوە لە تۆرێكی ئازاددا ، بۆ ئەم كارە دەبوایە سێ كەرەستەی لەبەردەست بوایە یەكەم زمانێك كە پەڕەكانی پێ دابڕێژرێت و دووەم ناونیشانێك كە پەڕەكانی پێ بناسرێتەوە سێیەم یاسایەك كە سیستەمی گەشتن بە پەڕەكان ڕێك بخات ، بۆ چارەسەركردنی یەكەمیان زمانی بەرهەم هێنانی پەڕەكانی وێبی داڕشت كە ناسراوە بە (HTML) كە زمانێكی ستاتیكیە بۆ دروستكردنی پەڕەكانی نێت بەكاردێت و بە كۆد دادەڕێژرێت و ناسراوە لە لایەن پراوسەرەكانەوە ، دووەم ناونیشانی (URL) دامەزراند هەتا هەر پەڕەیەك ناونیشانێكی تایبەت بەخۆی هەبێت بۆ ئەوەی هەر كەسێك بتوانێت دەستی بە پەڕەیەكی دیاری كراو بگات كە وەك ناسنامەیەك وایە بۆ پەڕەكان ،وە لە كۆتاییدا پرۆتۆكۆلی (HTTP) بنیات نا بۆ ناساندنی لینكەكان . لە كۆتاییدا و لە ساڵی 1994 دا پاش ئەوەی كەرەستەكانی بواری وێب سازی و پرۆتۆكۆلی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی تیم بێرنیرز لی واژۆ كرا تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانی نایابترین داهێنانی خستە خزمەتی مرۆڤایەتیەوە ، هەر لەم ساڵەدا دامەزراوەی جیهانی بۆ پەرەپێدان وێت (The World Wide Web Consortium (W3C)) بنیات نرا كە تا ئێستاش بەرپرسیارێتی گشتی لە ئەستۆی تیم بێرنیرز لی دایە . تیم بێرنیرز لی بەهۆی ئەم داهێنانە مەزنەوە لە سەرانسەری جیهاندا ڕیزیكی بێ پایانی لێدەگیرێت و وەك سەروەتێكی گەورەی مرۆڤایەتی سەیری دەكرێت هەربۆیە لە تەواوی جیهانەوە خەڵات كراوە و لەدوای 2001 وە زۆریەك لە خەڵاتە هەرە نایابەكانی جیهانی بەدەست هێناوە ، لە پاش دروستكردن و بنیاتنانی ئەم پرۆژە گەورەوە تا ئێستاش كە لەژیاندایە بەردەوام لە خزمەتی ئەم كارەدا خۆی هیلاك دەكات و نووسەری نایابترین كتێبە دەربارەی ڕابردو و ئێستا و داهاتووی وێب .