بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەتاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تیشکی خۆرەوە ڕەوانە کراوە)
تیشکی خۆر، وەک لە نزمایی خولگەی زەوییەوە دەبینرێت کە لەسەر ڕووی لە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیییە.
خۆرھەڵاتن بەسەر کەنداوی مەکسیک و فلۆریدا. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ لە ئەپۆلۆ ٧ وەرگیراوە.

ھەتاو[١] یان تیشکی خۆر بەشێکە لە تیشکدانی کارۆموگناتیسی کە لە خۆرەوە دەردەدرێت، بەتایبەتی تیشکی ژێرسوور و بینراو و سەروو وەنەوشەیی. لەسەر زەوی تیشکی خۆر پەرش و بڵاو دەبێتەوە و لە بەرگەھەوای زەویدا وەک تیشکی ڕۆژ دەپاڵێورێت کاتێک خۆر لە سەرووی ئاسۆوەیە. کاتێک تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ لە ھەورەکانەوە ڕێگری لێناکرێت، ھەتاو دروست دەبێت، کە تێکەڵەیەک لە ڕووناکی و گەرمی تیشکدەرە. کاتێکیش بەھۆی ھەورەکانەوە بلۆک دەکرێت یان لە تەنی ترەوە ڕەنگ دەداتەوە، تیشکی خۆر بڵاودەبێتەوە.

تیشکی سەروو بنەوشەیی لە تیشکی خۆردا کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر تەندروستی ھەیە، چونکە ھەم پێویستە بۆ دروستکردنی ڤیتامین D3 و ھەمیش گۆڕاوێکە و ئەگەری زیانگەیاندنی ھەیە.

تیشکی خۆر نزیکەی ٨٫٣ خولەکێک دەخایەنێت بۆ ئەوەی لە ڕووی خۆرەوە بگاتە سەر زەوی.[٢]

تیشکی خۆر ھۆکارێکی سەرەکییە لە فۆتۆسینتەسیسدا، ئەو پرۆسەیەی کە ڕوەک و زیندەوەرە ئۆتۆتڕۆفەکانی تر بەکاریدەھێنن بۆ گۆڕینی وزەی ڕووناکی لە خۆرەوە، بۆ وزەی کیمیایی کە دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ دروستکردنی کاربۆھیدرات و سووتەمەنیی چالاکییەکانی زیندەوەران.[٣]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ھەتاو»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٥.
  2. ^ Bell Burnell، S. Jocelyn (٢٠٠٤). An Introduction to the Sun and Stars (چاپی illustrated). Cambridge University Press. لاپەڕە ٥٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٥٤٦٢٢-٥. Extract of page 56
  3. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sunlight»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٥.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
  • میدیای پەیوەندیدار بە Sunlight لە ویکیمیدیا کۆمنز