تیشکۆ (ئەندازە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خاڵی F تیشکۆیە بۆ بڕگەی ناتەواو (e=۱/۲)، کەوانەبڕ (e=۱) و بڕگەی زیاد (e=۲) .

لە ئەندازەدا، تیشکۆ (بە ئینگلیزی: Focus) جۆرێک خاڵی تایبەتە کە شێوەگەلی ئەندازەیی وەسفدەکات. تیشکۆ لە پێناسەی بڕگە قووچەکییەکاندا وەکوو (بڕگەی ناتەواو، کەوانەبڕ، بڕگەی زیاد) بەکار دێت. دەشێت بڕگەقووچەکییەکان بە یارمەتی دوو تیشکۆ، یەک تیشکۆ و دەلیل، یا یەک تیشکۆ و بازنەیەک پێناسە بکرێن. بازنە و کەوانەبڕ یەک تیشکۆ و بڕگەی ناتەواو و بڕگەی زیاد خاوەنی دوو تیشکۆن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]