تیترواسک (باڵندە)
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
تیترواسک ناوى زانستیی( Vanellus indicus ) باڵندەیەکی ئاسیایی لە خێزانی Charadriidae لەشى بچووک و دندووک بچووکە، سەری گەورەیە، باڵەکانی نووک تیژن. تەختی پەڕەکانی لەشی بۆرە و لە ژێرگەردن و لاجانگ هەندێک شوێنی باڵی پەڵەی ڕەشی تێدایە و لە هەندێک شوێنی دیکەی لەشی ڕەنگی سوور و زەرد و خەنەیی دەبیندرێت، گۆشتی دەخورێت و لە دەورووبەری ئاو دەژێت.


ناوەکانى زۆرن: تیتربازک، توترواسک، تیتڵەپیچاخ، نیتڵ ، ڕاوڕاوییلکە، ڕەورەوە، زیقاوڵە . لە باکوور بە نکلسۆر ناسراوە و لە شێوەزارى لوڕىش پێی دەڵێن: تیتی قەلەندەر و تیتیواک. واسک لە ریشەى وشەى واس : واز : باز (باژ)هاتووە بە واتاى مەل. لە کلتوورى کوردان مەلێکى هەواڵبەر و تەتەرە. کچى باریکەلەش بە تیترواسک وەسف دەکرێت.

ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە تیترواسک (باڵندە) تێدایە.