بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تیانجین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیانجین
بە Chinese (China): 天津市
بەشێکە لەNorth China
ناو بە زمانی فەرمی天津
کیشوەرئاسیا
وڵاتچین
پایتەختHexi District
دابەشکاریی کارگێڕیچین
پۆتانی شوێن٣٩°٨′٤٨″N ١١٧°١٢′٢٠″E
بەرزترین خاڵJiushan Peak
Party chief representativeLi Hongzhong، Chen Min'er
سەرۆکHuang Xingguo، Liao Guoxun، Zhang Gong
دەستەی جێبەجێکردنPeople's Government of Tianjin Municipality
ئەنجومەنی یاسادانەرTianjin Municipal People's Congress
ئەندامیفیدراسیۆنی شارە گەشتیارییەکانی جیھان
دانیشتووان١٣٬٨٦٦٬٠٠٩
بەرزی لە ئاستی دەریا٥±١ مەتر
ھاوسنوورە لەگەڵپەکین، ھێبێی، Langfang، Tangshan، Cangzhou
جێگەی دەگرێتەوەT'ien-ching
ڕووبەر١١٬٩٢٠±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە300000–301900
وێبگەhttp://www.tj.gov.cn
ھاشتاگ天津، Tianjin
جوگرافیای ئەم بابەتەgeography of Tianjin
ئابووری بابەتeconomy of Tianjin
کۆدی تەلەفۆن22
Map

تیانجین شارەوانییەکی ئاستی پارێزگایە کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەڕێوەدەبرێت لە چین. دەکەوێتە سەر کەناراوەکانی دەریای بۆھای. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠، ژمارەی دانیشتووانی ١٣٬٨٦٦٬٠٠٩ کەس بووە.[١]

تیانجین ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای ھێبێی و شارەوانیی پەکین، و لە لای ڕۆژھەڵاتەوە بە بەشی کەنداوی بۆھای لە دەریای زەرد سنووردار کراوە. وەک بەشێک لە بازنەی ئابووریی بۆھای، گەورەترین شاری کەناراوە لە باکووری چین و بەشێکە لە کۆمەڵە شاری جینگ-جین-جی.

لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانی شارنشینەوە، تیانجین حەوتەم گەورەترین شاری چینە. لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی کارگێڕییەوە، تیانجین پلەی پێنجەمی لە نێوان شارەکانی خاکی سەرەکیی چیندا ھەیە.[٢] شاری شوورەداری تیانجین لە ساڵی ١٤٠٤دا دروست کراوە. وەک بەندەرێکی پەیماننامەیی لە ساڵی ١٨٦٠ەوە، تیانجین وەک بەندەرێکی دەریایی و دەروازەیەک بۆ پەکین خزمەتی کردووە. لە کاتی ڕاپەڕینی بۆکسەرەکاندا، شارەکە ناوەندی حکوومەتی کاتیی تیانجین بووە. لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی چینگ و کۆماری چیندا، تیانجین بوو بە یەکێک لە گەورەترین شارەکانی ناوچەکە.[٣] لەو سەردەمەدا، باڵەخانە و کۆشکەکانی سەر بە شێوازی ئەورووپی لە ناوچە مۆڵەتپێدراوەکاندا دروست کران، کە ھەندێکیان تا ئەمڕۆش پارێزراون. دوای دامەزراندنی کۆماری گەلی چین، تیانجین بەھۆی سیاسەتەکانی حکوومەتی ناوەندی و بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٧٦ی تانگشانەوە تووشی سستبوون و پاشەکشەی ئابووری بوو؛ بەڵام لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە خەریکە دەبووژێتەوە.[٤] تیانجین بەھۆی زۆریی ژمارەی دانیشتووانی شارنشین و قەبارەی ھاتوچۆی بەندەرەکەیەوە، وەک گەورەترین جۆری شاری بەندەری پۆلێن دەکرێت، کە بە شێری گەورەی بەندەری زەبەلاح (Large-Port Megacity) پۆلێن کراوە.[٥]

تیانجین لە ئێستادا شارێکی دوو ناوەندییە؛ ناوچەی شاریی سەرەکییەکەی (کە بەشە کۆنەکەی شارەکە دەگرێتەوە) بە درێژایی ڕووباری ھای ھەڵکەوتووە، کە لە ڕێگەی کەناڵی گەورەوە بە ڕووبارەکانی زەرد و یانگتسییەوە دەبەسرێتەوە، لەگەڵ ناوچەی «بینھای» کە ناوەندێکی شاریی نوێی ھاوسێیە و دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی بەشە کۆنەکەی شارەکە لەسەر کەناراوەکانی کەنداوی بۆھای. لە ساڵی ٢٠١٠ەوە، ناوچەی داراییی یووجیاپو لە تیانجین وەک مانھاتنی چین ناسراوە،[٦] و شارەکە وەک یەکێک لە ١٠٠ شارە سەرەکییەکەی جیھان دادەنرێت،[٧] لەوانەش لە پێنوێنی ناوەندە دارایییە جیھانییەکاندا. تا ساڵی ٢٠٢٤، تیانجین لەلایەن تۆڕی توێژینەوەی جیھانگیری و شارەکانی جیھانەوە شانبەشانی بارسێلۆنا و ڕۆما وەک شارێکی ئاستی "بێتا+" (ئاستی دووەمی جیھانی) پۆلێن کرابوو.[٨] لە ساڵی ٢٠٢٥دا، تیانجین میوانداریی کۆبوونەوەی لووتکەی ڕێکخراوی ھاوکاریی شەنگھای کرد.[٩]

تیانجین پلەی ١٥یەمین شاری پێشەنگی جیھانی ھەیە لە ڕووی زۆریی بەرھەمی توێژینەوەی زانستییەوە، و پلەی دووەمی ھەیە لە ناوچەی باکووری چین لە دوای پەکین.[١٠] ھەروەھا ئەم شارەوانییە مەکۆی چەندین دامەزراوەی خوێندنی باڵایە لە باکووری چین، لەوانەش زانکۆکانی تیانجین، نانکای، زانکۆی ئاساییی تیانجین، زانکۆی پزیشکیی تیانجین، زانکۆی خوێندنی بیانیی تیانجین، تیانگۆنگ، زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای تیانجین، زانکۆی تەکنەلۆژیای تیانجین، و زانکۆی تەکنەلۆژیای ھێبێی.[١١][١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «2015年天津市国民经济和社会发展统计公报-新闻中心-北方网» 2015年天津市国民经济和社会发展统计公报. news.enorth.com.cn. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. «最新中国城市人口数量排名(根据2010年第六次人口普查)» 最新中国城市人口数量排名(根据2010年第六次人口普查). elivecity.cn. ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. 历史沿演. tj.gov.cn. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  4. «天津河北人才被空吸 本地发展缓慢世界罕见-搜狐新闻» 河北人才被空吸 本地发展缓慢世界罕见. ٢٦ی شوباتی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  5. Roberts، Toby؛ Williams، Ian؛ Preston، John (٢٠٢١). «The Southampton system: A new universal standard approach for port-city classification». Maritime Policy & Management. ٤٨ (4): ٥٣٠–٥٤٢. doi:١٠.١٠٨٠/٠٣٠٨٨٨٣٩.٢٠٢٠.١٨٠٢٧٨٥. S2CID ٢٢٥٥٠٢٧٥٥.
  6. Hille، Kathrin (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «China's 'Manhattan' becomes censorship capital». Financial Times. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. «GFCI 36 Rank - Long Finance». www.longfinance.net. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. «World Cities 2024». GaWC (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. «SCO summit in Tianjin to usher in a new era of cooperation--China Assumes the SCO Rotating Presidency for 2024-2025». www.scochina2025.org.cn. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  10. «Leading 200 science cities | | Supplements | Nature Index». www.nature.com. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  11. «ShanghaiRanking's Best Chinese Universities Ranking». www.shanghairanking.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  12. U.S. News & World Report. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ https://web.archive.org/web/20211030222540/https://www.usnews.com/education/best-global-universities/search?city=tianjin. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)