بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تۆڕی ئاسمانیی مەجد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی فەرمی تۆڕی مانگی دەستکردی ئەلمەجد، ٢٠١٧

تۆڕی ئاسمانیی مەجد یەکێک لە تۆڕە ئاسمانییەکانی عەرەبستانی سعوودییە، کە پەیوەستە بە شەریعەتی ئیسلام. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ی زایینی (١ی ڕەمەزانی ١٤٢٣ی کۆچی) تۆڕەکە دەستی بە پەخش کرد. کەناڵەکانی مەجدی ئاسمانی، مەجدی قورئان و مەجدی فەرموودەی پێغەمبەر کراوەن؛ بەڵام ئەوانی تر پێویستیان بە بەشداری و پارە ھەیە. کەناڵە داخراوەکانی مەجد تەنیا لەسەر ئامێری تایبەتی مەجد «ھیوماکس» دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتی دەزگاکە شێخ حەمەد محەممەد غەماسە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

    بەستەرە دەرەکییەکان

    [دەستکاری]

    ئەرک و ئامانجەکان

    [دەستکاری]

    تۆڕی مانگی دەستکردی ئەلمەجد هەوڵدەدات تیشک بخاتە سەر لێبوردەیی ئیسلام, داوای چاکە, بەهێزکردنی پەیوەندی ئیسلامی, گرنگیدان بە منداڵان, گرنگیدان بە گەنجان. تۆڕی میدیایی ئەلمەجد سەر بە شانشینی سعودیە و هەوڵدەدات ڕۆڵی هاووڵاتیانی سعودیە لە بوارە جیاوازەکاندا لەسەر ئاستی ناوخۆیی بەرزبکاتەوە. هەروەها تۆڕی ئەلمەجد هەوڵدەدات ئەم ئامانجانە بەدەستبهێنێت:

    • بانگەوازکردن و هاندانی چاکە، بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەک کە تێیدا هاودەنگی و بەزەیی بەسەر ئەندامەکانیدا زاڵ بێت.
    • پێشخستنی ڕوانگەیەکی مامناوەند بۆ کاروباری ژیان، لەسەر بنەمای هاوسەنگی و هەمەلایەنە.
    • دامەزراندنی میکانیزمێکی هاوسەنگ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ژیانی مۆدێرن و بەرهەمەکانی تەکنەلۆژیا و ئامرازەکانی پەیوەندیکردن.
    • چاودێری منداڵ و هاوکاری لەگەڵ خێزان و دامەزراوە پەروەردەییەکان بۆ بەدەستهێنانی پەروەردەیەکی تەندروست و بەرهەمدار بۆ نەوەکانی داهاتوو.
    • گرنگیدان بە گەنجان و ژنان، و یارمەتیدانیان بۆ دانانی بناغەیەکی تۆکمە بۆ بنیاتنانی ژیانیان و داڕشتنی داهاتوویان، لەگەڵ گرنگیدان بە بەهاکانی کار، بەرهەمهێنان و بەخشین .
    • گرنگیدان بە خێزان و پەرەپێدانی ژیانی کۆمەڵایەتی و بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی زمانی.