تۆڕمیكس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

تۆڕمیکس (بە ئینگلیزی: TorMix) ماڵپەرێکی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی سەرھێڵە و ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ١ی ئازاری ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە. تۆڕمیکس ھاوشێوەی تۆڕە جیھانییەکانی ترە وەک فەیسبووک، ئینستاگرام و تویتەر، بەڵام بە تایبەتمەندی جیاوازتر و بە زمانی کوردییە[١] تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کوردییە و تاکو ئێستا کە ھەیە، و بە گوتەی تۆڕەکە لە ئێستادا خاوەنی زیاتر لە ١٥٠ ھەزار بەکارھێنەرە.[٢] ئامانجیان لە دروستکردنی تۆڕێکی وا ئەوەیە کەوا بتوانن بەکارھێنەری کورد لە ھەر شوێنێکی جیھان بن کۆی بکەنەوە و ببێت بە سەکۆیەک بۆیان.[٣] زمانی فەڕمی تۆڕەکە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) یە، بەڵام بە ھەریەک لە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و ڕووسی و تورکی و (کوردی - بادینی) دەتواندرێت بەکاربێت.[٤] تۆڕمیکس لەلایەن شاڵاو کۆیی، و ھەروەھا لەگەڵ ھاوبەشەکەی، فەرمان سماقوڵی، کە یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی تۆڕەکە لە ئێستادا دروستکراوە.[٥]و لەلایەن ستافێکی کوردیەوە سەرپەرشتی دەکرێ. و شایەنی باسە تۆڕەکە نەرمەواڵەی بۆ ھەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ھەیە، کە بەکارھێنەران دەتوانن لە ڕێگەی کۆگا سەرەکیەکانی مۆبایلەکانیان یاخوود لە ڕێگای کۆگا نافەڕمیەکانی وەک میدیا فایەر و ئەوانەی ترەوە دایبەزێنن , تۆڕمیکس جگە لە بواری کۆمەڵایەتی گرنگی زیاتری داوە بە بازرگانی بۆ ئەوەی کڕیار و فڕۆشیار بە ئاسانی بگەیەنێت بە یەکتر خەڵکان بتوانن کاڵاکانیان بفرۆشن بە شێوازێکی تازە و ئاسان بۆ ھەردوولا جگە لە ڕیکلامی تایبەت و خۆڕایی بۆ کەسانی چاڵاک لە تۆڕ میکس دا بەردەوام گۆڕانکاری ئەکرێت لە پێناو باشتر کردنی تۆڕەکەدا ھەموو کەسێک ئەتوانێت بزنسێک بکات لە ماڵەکەی خۆیدا لە ڕیگای تۆڕمیکس. جگە لەمانەش کەسانی ئاساییش ئەتوانن سوود مەند بن لەم تۆرە مەزنە و بە کۆکردنەوەی خاڵ لە تۆڕەکە ئەتوانن پارە کۆکەنەوە و ئەم پارەیەش ئەتوانن چەند کارێکی پێ بکەن لەوانە (کڕینی کارتی مۆبایل – کڕینی کارتی ئینتەرنێت – کڕینی پاکێجەکانی تۆڕمیک س بوون بە ئەندامی تایبەت – ڕاکێشانی پارەکە بە شێوەی کاش – سپۆنسەرکردنی ناوخۆیی)

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

  • زۆرکردنی ھاوڕێ
  • نامەناردن بۆ ھاوڕێ و ئەوانەی ھاوڕێشت نین
  • گفتوگۆکردن لەگەڵ ھاوڕێکانت
  • یاریکردن بەتەنیا، و لەگەڵ ھاوڕێکانت
  • بڵاوکردنەوەی نووسین، ڤیدیۆ، وێنە، فایل و بەڵگەنامەکان
  • نووسینی بۆچوون لەسەر بڵاوکراوەکانی خەڵک
  • دروستکردنی پەڕەی تایبەت بە خۆت
  • دەستکاریکردنی وێنە و زانیارییەکانت
  • دروستکردنی گرووپ (کۆمەڵ)
  • دروستکردنی پێڕستێکی تایبەت بە خۆت
  • دۆزینەوەی ھاوڕێی نزیک (بەپێی شوێن)
  • بەدەستھێنانی پارە و کارتی سەرھێڵ
  • کڕین و فرۆشتن و ھەبوونی بازاڕ
  • ھەبوونی بڵاگ و نووسینی بابەت

سەردانکەرەکانی تۆڕمیکس[دەستکاری]

بە گوتەی تۆڕەکە خۆیان تاکو ئێستا تۆڕمیکس زیاتر لە ١ مڵیۆن سەردانی ھەبووە و ھەروەھا زۆرترین سەردانەکان لە شارەکانی ھەولێر، دھۆک و سلێمانی و سۆرانە. ھەروەھا لە چەند وڵاتێکی دەرەوەش بەکارھێنەری ھەیە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]