تۆم ھیدڵستن
تۆماس ویلیام هیدڵستن (لەدایکبووی ٩ی شوباتی ١٩٨١) ئەکتەرێکی بەڕیتانیە.لە سەرەتای کاری نواندنیدا ، لە چەندین شانۆگەریدا دەرکەوتووە.
ئەوکاتەی کەوا ڕۆڵی لۆکی بینی لە گەردوونی سینەمایی ماڕڤڵدا ، لە فیلمی Thor ، Avengers و Thor:The Dark Worldدا ، پاڵێوراویش کرا بۆ خەلاتی بافتای باشترین ئەکتەری تازە هاتوو.هیدڵستن لە فیلمەکەی دەرهێنەری مەزن ستیڤن سپیلبێرگیشدا دەرکەوت بەناوی War Horse لەساڵی ٢٠١١. و فیلمی کۆمێدی Midnight In Paris و زنجیرەی بی بی سی Henry IV و Henry V ، لەگەڵ فیلمی ڕۆمانسی Only Lovers Left Alive.
لەکۆتاییەکانی ٢٠١٥ لە فیلمی Crimson Peakدا ڕۆلی گێڕا و لە فیلمی High Riseیش.دواتر ڕۆڵی گۆرانیبێژی ناوداری کەنتری هانک ویلیامسی بینی لە فیلمی I Saw The Light.
لەساڵی ٢٠١٦شدا لە زنجیرەی بەڕێوبەری شەوانەدا ڕۆڵی سەرەکی بینی و پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی و دواتریش بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبیش بۆ ئەم ڕۆڵەی.واشبڕیارە لە فیلمی Kong:Skull Island دەرکەوێت و بۆ سێیەم و دواینجار لە بەشی سێیەمی فیلمی Thor بەناوی Thor:Ragnarokیشدا دەرکەوێتەوە ، هەرچەندە تۆم ڕایگەیاند ئەگەر هەیە لەبەشەکانی داهاتووی فیلمەکانی مارڤڵ دەرکەوێتەوە.
سەرچاوە
[دەستکاری]١.ویکی ئینگلیزی
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی شانۆ
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی فێمینیزم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم تەلەڤیزیۆن وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- لەدایکبووانی ١٩٨١
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی شانۆی پیاوی ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئینگلیز
- زیندووان
- پیاوە فێمینیستەکان
- دەرچووانی ئەکادیمیای شاھانەی ھونەری درامی
- ئەکتەرە دەنگییە پیاوە ئینگلیزەکان
- ئەکتەرە پیاوەکانی لەندەن
- بەرھەمھێنەرە تەلەڤیزیۆنییەکانی لەندەن