تۆم ھۆڵند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
تۆم ھۆڵەند
ھۆڵەند لە کۆمیک-کۆنی ساندیاگۆی ٢٠١٦
ناوی خۆماڵیTom Holland
لەدایکبوونتۆماس ستانلی ھۆڵەند
(١٩٩٦-0٦-0١) ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦ (تەمەن ٢٤)
کینگستن ئەپۆن تەیمز، لەندەن، ئینگلتەرا
پەروەردەقوتابخانەی BRIT
پیشەئەکتەر
ساڵانی چالاکی٢٠٠٦–ئێستا

تۆماس ستانلی ھۆڵاند (بە ئینگلیزی: Tom Holland؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦)[١] ئەکتەرێکی ئینگلیزییە. دەرچووی قوتابخانەی BRITە لە لەندەن. دەستی بە پیشەی نواندن کردووە لە ڕۆڵێکی شانۆییدا لە موزیکاڵی Billy Elliot لە شانۆی وێست ئێندی لەندەن لە ٢٠٠٨ەوە بۆ ٢٠١٠. بەھۆی ڕۆڵ سەرەکی لە فیلمی The Impossible (٢٠١٢)دا ناوبانگی زیاتری دەرکرد، کە بەھۆیەوە بووە خاوەنی خەڵاتی بازنەی ڕەخنەگرانی لەندەن بۆ باشترین نواندنکاری لاوی ساڵ.

ھۆڵەند ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد بەھۆی ڕۆڵی پیاوی جاڵجاڵۆکە لە فیلمە سوپەرھیرۆکانی Captain America: Civil War (٢٠١٦)، Spider-Man: Homecoming (٢٠١٧)، Avengers: Infinity War (٢٠١٨)، Avengers: Endgame (٢٠١٩)، و Spider-Man: Far From Home (٢٠١٩).

لە ٢٠١٧دا، ھۆڵەند خەڵاتی بافتای وەرگرت بۆ ئەستێرەی تازە ھەڵکەوتوو.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

ھۆڵەند لە ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦[٢] لە کینگستن ئەپۆن تەیمز، لەندەن،[٣] بە کوڕی وێنەگر نیکۆلا «نیکی» ئێلیزابێت (née فرۆست) و کۆمێدیان و نووسەر دۆمینیک ھۆڵەند.[٤][٥] نەنک و باپیری بەرەی باوکی لە ئایڵ ئۆف مان و تیپێراری لە ئیرلەند لەدایکبوون.[٦][٧] سێ برای بچووکتری ھەن: دووانەکان ھاری و سام (لەدایکبووی ١٩٩٩) و پاتریک «پادی» (لەدایکبووی ٢٠٠٤).[٤][٨]

ھۆڵەند لە قوتابخانەی دۆنھێدی ئامادەیی کاتۆلیکی خوێندوویەتی لە ویبمڵدۆن لە باشووری ڕۆژئاوای لەندەن،[٩] و دواتر لە کۆلێژی ویمبڵدۆن خوێندوویەتی کە خۆبەخشانە دامەزراوە، تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. ھۆڵەند وتی کە بەھۆی سەماکردنەوە لە قوتابخانەکە گاڵتە و سووکایەتی پێکراوە.[١٠] دوای کۆلیژی ویمبڵدۆن چووە قوتابخانەی BRITی ھونەر و تەکنەلۆژیا لە کرۆیدۆن.[٥] ھۆڵەند لە کاتی نواندن لە موزیکاڵی Billy Elliotدا بۆ یەکەم جار فێری جیمناستیک بوو.[١١] لە کۆتایییەکانی نەوجەوانیدا، کە چالاکی نەبوو لە نواندندا، ھۆڵەند لە قوتابخانەیەکی دارتاشی دەیخوێند کە لە کاردیف، وێڵز بوو.[١٢]

ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

ھۆڵاند لە شانۆی بیڵی ئێلیۆت، ٢٠١٠.

ھۆڵان دەستی بە سەماکردن لەپۆلی تایبەت بە ھیپ پۆپ لە قوتابخانەی نیفتی فیت لە ویمبڵدن. کەوا ئەمەش سەرنجی ھەندێ کەسی ڕاکێشا و بۆیە بانگھێشترا بۆ ڕۆڵی بیڵی ئێلیەت لە شانۆی بیڵی ئیلیەتدا لە ساڵی ٢٠٠٦.

دوای دوو ساڵ ڕاھێنان، لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٠٨، ھۆڵاند شانۆگەری بیڵی ئیلیەتی ئەنجام دا و ستایشێکی زۆر کرا بۆ کارەکانی. ئەمە جگە لە گەڕانەوەی جارێکی دیکە بۆ ڕۆڵی بیلی ئیلیەت لەیادی ٥ ساڵەی شانۆکە لە ساڵی ٢٠١٠.

سینەما[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١١، تۆم ڕۆلی دەنگی بەڕێوبەر شۆی وەرگرت لە وەشانی بەڕیتانی ئەنیمی یابانی "Arietty".

یەکەم فیلمی ھۆڵاند فیلمی "The Impossible" بوو لەپاڵ ئاکتەر ئیوان مکرێگەر. کەوا ئەم فیلمە بەخاڵێکی وەچەرخان بۆ ھۆڵاند دادەنرێت چونکە بەھۆیەوە ناسرا، کاتێک فیلمەکە داھاتی ١٨٠ میلیۆن دۆلار بوو و تۆم پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی باشترین ئاکتەری تازە دەرکەوتوو.

ھۆڵاند ڕۆلی ئایسەکی وەرگرت لەزنجیرەی درامای How I Live Now کەوا لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە بەڕیتانیا دەردەچوو لەپاڵ خانمە ئاکتەر سایرۆزی ڕۆنان. لە ساڵی ٢٠١٥ تۆم بەشداری فیلمی In The Heart of The Seaی کرد کەوا دەرھێنەری مەزن ڕۆن ھاوارد کاری دەرھێنانی بۆکرد. ھەروەھا لەپاڵ ئاکتەر جۆ کینامان بەشداربوو لەفیلمی Edge of Winter.

لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥، تۆم وەک سایدەرمان ڕاگەیندرا و یەکەم دەرکەوتنی لەفیلمی کاپتن ئەمریکا: شەڕی نێوخۆیی بوو کەوا داھاتی فیلمەکە نزیکەی یەک میلیارد دۆلار بوو.

لە ساڵی ٢٠١٧، تۆم لەپاڵ ئاکتەر چارلی ھەنام بەشداربوو لەفیلمی دراما و سەرکێشی "The Lost City of Z" کەوا ئەویش بەھەمان شێوە جێگای ڕەزامەندی ڕەخنەگران و بینەران بوو. لەھەمان ساڵدا و لە ٧ی تەممووزی تۆم گەڕایەوە بۆ ڕۆڵی سپایدەرمان لەفیلمی سپایدەرمان: گەڕانەوە بۆ نیشتمان. کەوا تۆم بەگشتی ستایش کرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و نواندنەکەیان بەرز نرخاند.

کارەکانی داھاتووی[دەستکاری]

ھۆلاند دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ بەشی نوێی تۆڵەسێنەرەوەکان ئەویش Avengers:Infinity Wars و بەشی دووەمیشی، کەوا ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دەردەچن، ھەروەھا بەشی دووەمی سپایدەرمان کەوا بۆ ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ دانراوە. ھۆڵاند لەئێستادا گرێبەستێکی شەش فیلمی لەگە ماڕڤڵ ھەیە.

ھەروەھا وابڕیارە ڕۆلی ساموێل ئینسەڵ بگێڕێ لە فیلمی The Current War کەوا لەمانگی ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دەردەچێت. گەروەگا لەگەڵ خانمە ئاکتەر دەیزی ڕیدڵی بەشداری فیلمی Chaos Walking دەکات. ئەمە جگە لەوەی تۆم ڕۆڵی نەیثن درەیکی لاو دەبینێ لەفیلمەکانی ئەنچارتد کەوا چیڕۆکەکانی لە یارییەکە وەرگیراون.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ھۆڵاند لە کینگستن ئەپۆن ثەیمس لە لەندەن نیشتەجێیە، لە نزیک ماڵی دایک و باوکی و براکانی.[١٣] سەگێکی شینی لە جۆری ستافۆردشیر بوڵ تێریەری ھەیە بە ناوی تێسا.[١٤] لە تەمەنی ٧ ساڵیدا دیسلێکسیای تێدا بەدیکراوە.[١٥] لە حوزەیرانی ٢٠١٥دا، ھۆڵاند بە جلی یانەی ئارسناڵەوە بینرا لە وتارێکی ڕۆژنامەی دەیلی میرەر، کە زۆربەی خەڵک بە ھاندەری یانەکەیان دانا.[١٦] ھەر چۆنێک بێت، لە ڤیدیۆیەکی ئەیلوولی ٢٠١٩دا لە بەرھەمھێنانی گۆڤاری GQ، کە لە کەناڵی یووتیووبەکەیان بڵاوکرایەوە، ھۆڵاند ئاشکرایکرد کە ھاندەری یانەکە نییە.[١١]

لەگەڵ ھەر سێ براکانی تریدا، ھۆڵاند سپۆنسەر بۆ The Brothers Trust دەکات، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازیی بەریتانییە بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ چەندان ھۆکاری خێرخوازی.[١٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Profile, tribute.ca; accessed 24 June 2015.
  2. ^ "Famous birthdays for June 1: Tom Holland, Heidi Klum". UPI. 1 June 2018. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  3. ^ "Person Details for Thomas Stanley Holland, "England and Wales Birth Registration Index, 1837-2008" — FamilySearch.org". familysearch.org. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 14 June 2015. لە ڕێکەوتی ٠٢ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  4. ^ ی ا "Meet Tom Holland... the 16-year-old star of The Impossible" Archived 1 July 2015 لە وەیبەک مەشین., standard.co.uk, 20 December 2012.
  5. ^ ی ا "Schoolboy actor Tom Holland finds himself in Oscar contention for role in tsunami drama" Archived 25 May 2013 لە وەیبەک مەشین., The Scotsman, 21 December 2012.
  6. ^ "Richard and Margaret Povey of Jersey, Channel Islands, UK: Information about Thomas Stanley Holland". Familytreemaker.genealogy.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 14 June 2015. لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  7. ^ Byrne، John (28 June 2017). "Spider-Man star Tom Holland is proud of his Irish roots". RTÉ News. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 12 July 2017. لە ڕێکەوتی ٠١ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  8. ^ "Holland and Pflueger Are West End's Two New 'Billy Elliots'", BroadwayWorld.com, 28 August 2008.
  9. ^ "Tom Holland to play Billy Elliot" Archived 23 July 2010 لە وەیبەک مەشین., donhead.org.uk; accessed 22 September 2014.
  10. ^ "Spider-Man Homecoming Tom Holland Talks Being Bullied". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 16 July 2017. لە ڕێکەوتی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  11. ^ ی ا Tom Holland Goes Undercover on Reddit, YouTube and Twitter | GQ (YouTube) (بە زمانی English). GQ. 3 September 2019. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 5 September 2019. لە ڕێکەوتی ٠٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  12. ^ How Tom Holland Drunkenly Saved Spider-Man (بە زمانی ئینگلیزی)، لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 5 December 2019، لە ڕێکەوتی ٠٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە 
  13. ^ Johnson، Zach (10 May 2017). "Tom Holland's Mom Tricks Him Into Staying Close to Home". E!. E! Entertainment Television, LLC. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 15 May 2017. لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  14. ^ Desta، Yohana (23 June 2015). "5 things to know about your new Spider-Man: Tom Holland". Mashable. Ziff Davis, LLC. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 15 November 2018. لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  15. ^ Holland، Dominic (26 February 2014). "Dyslexia is in the news…". DominicHolland.co.uk. MMB Creative. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 17 August 2017. لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  16. ^ Jefferies، Mark (24 June 2015). "Meet new Spider-Man Tom Holland: Arsenal-loving, free-running teenager who lives at home - and is set to become a household name". Daily Mirror. MGN Limited. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 26 June 2018. لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  17. ^ "The Brothers Trust". www.thebrotherstrust.org. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 4 October 2019. لە ڕێکەوتی ١٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە. 

خوێندنەوەی زیاتر[دەستکاری]

  • Holland، Dominic (2017). Eclipsed: How Tom Holland Eclipsed His 'Celebrity' Dad (بە زمانی ئینگلیزی).  [١]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]