تۆم ھۆڵاند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تۆم هۆڵندەوە ڕەوانە کراوە)
تۆم ھۆڵەند

Tom Holland
ھۆڵەند لە کۆمیک-کۆنی ساندیاگۆی ٢٠١٦
لەدایکبوون
تۆماس ستانلی ھۆڵەند

(١٩٩٦-٠٦-٠١) ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦ (تەمەن ٢٧ ساڵ)
کینگستن ئەپۆن تەیمز، لەندەن، ئینگلتەرا
پەروەردەقوتابخانەی BRIT
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٦–ئێستا
باوان
  • دۆمینیک ھۆڵەند (باوک)


تۆماس ستانلی ھۆڵاند (بە ئینگلیزی: Tom Holland؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦)[١] ئەکتەرێکی ئینگلیزییە. دەرچووی قوتابخانەی BRITە لە لەندەن. دەستی بە پیشەی نواندن کردووە لە ڕۆڵێکی شانۆییدا لە موزیکاڵی Billy Elliot لە شانۆی وێست ئێندی لەندەن لە ٢٠٠٨ەوە بۆ ٢٠١٠. بەھۆی ڕۆڵ سەرەکی لە فیلمی The Impossible (٢٠١٢)دا ناوبانگی زیاتری دەرکرد، کە بەھۆیەوە بووە خاوەنی خەڵاتی بازنەی ڕەخنەگرانی لەندەن بۆ باشترین نواندنکاری لاوی ساڵ.

ھۆڵەند ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد بەھۆی ڕۆڵی پیاوی جاڵجاڵۆکە لە فیلمە سوپەرھیرۆکانی Captain America: Civil War (٢٠١٦)، Spider-Man: Homecoming (٢٠١٧)، Avengers: Infinity War (٢٠١٨)، Avengers: Endgame (٢٠١٩)، و Spider-Man: Far From Home (٢٠١٩).

لە ٢٠١٧دا، ھۆڵەند خەڵاتی بافتای وەرگرت بۆ ئەستێرەی تازە ھەڵکەوتوو.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

ھۆڵەند لە ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦[٢] لە کینگستن ئەپۆن تەیمز، لەندەن،[٣] بە کوڕی وێنەگر نیکۆلا «نیکی» ئێلیزابێت (née فرۆست) و کۆمێدیان و نووسەر دۆمینیک ھۆڵەند.[٤][٥] نەنک و باپیری بەرەی باوکی لە ئایڵ ئۆف مان و تیپێراری لە ئیرلەند لەدایکبوون.[٦][٧] سێ برای بچووکتری ھەن: دووانەکان ھاری و سام (لەدایکبووی ١٩٩٩) و پاتریک «پادی» (لەدایکبووی ٢٠٠٤).[٤][٨]

ھۆڵەند لە قوتابخانەی دۆنھێدی ئامادەیی کاتۆلیکی خوێندوویەتی لە ویبمڵدۆن لە باشووری ڕۆژئاوای لەندەن،[٩] و دواتر لە کۆلێژی ویمبڵدۆن خوێندوویەتی کە خۆبەخشانە دامەزراوە، تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. ھۆڵەند وتی کە بەھۆی سەماکردنەوە لە قوتابخانەکە گاڵتە و سووکایەتی پێکراوە.[١٠] دوای کۆلیژی ویمبڵدۆن چووە قوتابخانەی BRITی ھونەر و تەکنەلۆژیا لە کرۆیدۆن.[٥] ھۆڵەند لە کاتی نواندن لە موزیکاڵی Billy Elliotدا بۆ یەکەم جار فێری جیمناستیک بوو.[١١] لە کۆتایییەکانی نەوجەوانیدا، کە چالاکی نەبوو لە نواندندا، ھۆڵەند لە قوتابخانەیەکی دارتاشی دەیخوێند کە لە کاردیف، وێڵز بوو.[١٢]

ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

ھۆڵاند لە شانۆی بیڵی ئێلیۆت، ٢٠١٠.

ھۆڵان دەستی بە سەماکردن لەپۆلی تایبەت بە ھیپ پۆپ لە قوتابخانەی نیفتی فیت لە ویمبڵدن. کەوا ئەمەش سەرنجی ھەندێ کەسی ڕاکێشا و بۆیە بانگھێشترا بۆ ڕۆڵی بیڵی ئێلیەت لە شانۆی بیڵی ئیلیەتدا لە ساڵی ٢٠٠٦.

دوای دوو ساڵ ڕاھێنان، لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٠٨، ھۆڵاند شانۆگەری بیڵی ئیلیەتی ئەنجام دا و ستایشێکی زۆر کرا بۆ کارەکانی. ئەمە جگە لە گەڕانەوەی جارێکی دیکە بۆ ڕۆڵی بیلی ئیلیەت لەیادی ٥ ساڵەی شانۆکە لە ساڵی ٢٠١٠.

سینەما[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١١، تۆم ڕۆلی دەنگی بەڕێوبەر شۆی وەرگرت لە وەشانی بەڕیتانی ئەنیمی یابانی "Arietty".

یەکەم فیلمی ھۆڵاند فیلمی "The Impossible" بوو لەپاڵ ئاکتەر ئیوان مکرێگەر. کەوا ئەم فیلمە بەخاڵێکی وەچەرخان بۆ ھۆڵاند دادەنرێت چونکە بەھۆیەوە ناسرا، کاتێک فیلمەکە داھاتی ١٨٠ میلیۆن دۆلار بوو و تۆم پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی باشترین ئاکتەری تازە دەرکەوتوو.

ھۆڵاند ڕۆلی ئایسەکی وەرگرت لەزنجیرەی درامای How I Live Now کەوا لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە بەڕیتانیا دەردەچوو لەپاڵ خانمە ئاکتەر سایرۆزی ڕۆنان. لە ساڵی ٢٠١٥ تۆم بەشداری فیلمی In The Heart of The Seaی کرد کەوا دەرھێنەری مەزن ڕۆن ھاوارد کاری دەرھێنانی بۆکرد. ھەروەھا لەپاڵ ئاکتەر جۆ کینامان بەشداربوو لەفیلمی Edge of Winter.

لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥، تۆم وەک سایدەرمان ڕاگەیندرا و یەکەم دەرکەوتنی لەفیلمی کاپتن ئەمریکا: شەڕی نێوخۆیی بوو کەوا داھاتی فیلمەکە نزیکەی یەک میلیارد دۆلار بوو.

لە ساڵی ٢٠١٧، تۆم لەپاڵ ئاکتەر چارلی ھەنام بەشداربوو لەفیلمی دراما و سەرکێشی "The Lost City of Z" کەوا ئەویش بەھەمان شێوە جێگای ڕەزامەندی ڕەخنەگران و بینەران بوو. لەھەمان ساڵدا و لە ٧ی تەممووزی تۆم گەڕایەوە بۆ ڕۆڵی سپایدەرمان لەفیلمی سپایدەرمان: گەڕانەوە بۆ نیشتمان. کەوا تۆم بەگشتی ستایش کرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و نواندنەکەیان بەرز نرخاند.

کارەکانی داھاتووی[دەستکاری]

ھۆلاند دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ بەشی نوێی تۆڵەسێنەرەوەکان ئەویش Avengers:Infinity Wars و بەشی دووەمیشی، کەوا ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دەردەچن، ھەروەھا بەشی دووەمی سپایدەرمان کەوا بۆ ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ دانراوە. ھۆڵاند لەئێستادا گرێبەستێکی شەش فیلمی لەگە ماڕڤڵ ھەیە.

ھەروەھا وابڕیارە ڕۆلی ساموێل ئینسەڵ بگێڕێ لە فیلمی The Current War کەوا لەمانگی ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دەردەچێت. گەروەگا لەگەڵ خانمە ئاکتەر دەیزی ڕیدڵی بەشداری فیلمی Chaos Walking دەکات. ئەمە جگە لەوەی تۆم ڕۆڵی نەیثن درەیکی لاو دەبینێ لەفیلمەکانی ئەنچارتد کەوا چیڕۆکەکانی لە یارییەکە وەرگیراون.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ھۆڵاند لە کینگستن ئەپۆن ثەیمس لە لەندەن نیشتەجێیە، لە نزیک ماڵی دایک و باوکی و براکانی.[١٣] سەگێکی شینی لە جۆری ستافۆردشیر بوڵ تێریەری ھەیە بە ناوی تێسا.[١٤] لە تەمەنی ٧ ساڵیدا دیسلێکسیای تێدا بەدیکراوە.[١٥] لە حوزەیرانی ٢٠١٥دا، ھۆڵاند بە جلی یانەی ئارسناڵەوە بینرا لە وتارێکی ڕۆژنامەی دەیلی میرەر، کە زۆربەی خەڵک بە ھاندەری یانەکەیان دانا.[١٦] ھەر چۆنێک بێت، لە ڤیدیۆیەکی ئەیلوولی ٢٠١٩دا لە بەرھەمھێنانی گۆڤاری GQ، کە لە کەناڵی یووتیووبەکەیان بڵاوکرایەوە، ھۆڵاند ئاشکرایکرد کە ھاندەری یانەکە نییە.[١١]

لەگەڵ ھەر سێ براکانی تریدا، ھۆڵاند سپۆنسەر بۆ The Brothers Trust دەکات، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازیی بەریتانییە بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ چەندان ھۆکاری خێرخوازی.[١٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Profile, tribute.ca; accessed 24 June 2015.
  2. ^ "Famous birthdays for June 1: Tom Holland, Heidi Klum". UPI. 1 June 2018. Retrieved 31 May 2020.
  3. ^ "Person Details for Thomas Stanley Holland, "England and Wales Birth Registration Index, 1837-2008" — FamilySearch.org". familysearch.org. Archived from the original on 14 June 2015. Retrieved 2 May 2015.
  4. ^ ئ ا "Meet Tom Holland... the 16-year-old star of The Impossible" 1 July 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., standard.co.uk, 20 December 2012.
  5. ^ ئ ا "Schoolboy actor Tom Holland finds himself in Oscar contention for role in tsunami drama" 25 May 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., The Scotsman, 21 December 2012.
  6. ^ "Richard and Margaret Povey of Jersey, Channel Islands, UK: Information about Thomas Stanley Holland". Familytreemaker.genealogy.com. Archived from the original on 14 June 2015. Retrieved 18 December 2012.
  7. ^ Byrne, John (28 June 2017). "Spider-Man star Tom Holland is proud of his Irish roots". RTÉ News. Archived from the original on 12 July 2017. Retrieved 1 July 2017.
  8. ^ "Holland and Pflueger Are West End's Two New 'Billy Elliots'", BroadwayWorld.com, 28 August 2008.
  9. ^ "Tom Holland to play Billy Elliot" 23 July 2010 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., donhead.org.uk; accessed 22 September 2014.
  10. ^ "Spider-Man Homecoming Tom Holland Talks Being Bullied". Archived from the original on 16 July 2017. Retrieved 19 July 2017.
  11. ^ ئ ا Tom Holland Goes Undercover on Reddit, YouTube and Twitter | GQ (YouTube) (بە ئینگلیزی). GQ. 3 September 2019. Archived from the original on 5 September 2019. Retrieved 4 September 2019.
  12. ^ How Tom Holland Drunkenly Saved Spider-Man (بە ئینگلیزی), archived from the original on 5 December 2019, retrieved 6 December 2019
  13. ^ Johnson, Zach (10 May 2017). "Tom Holland's Mom Tricks Him Into Staying Close to Home". E!. E! Entertainment Television, LLC. Archived from the original on 15 May 2017. Retrieved 30 September 2018.
  14. ^ Desta, Yohana (23 June 2015). "5 things to know about your new Spider-Man: Tom Holland". Mashable. Ziff Davis, LLC. Archived from the original on 15 November 2018. Retrieved 30 September 2018.
  15. ^ Holland, Dominic (26 February 2014). "Dyslexia is in the news…". DominicHolland.co.uk. MMB Creative. Archived from the original on 17 August 2017. Retrieved 30 September 2018. ١٧ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ Jefferies, Mark (24 June 2015). "Meet new Spider-Man Tom Holland: Arsenal-loving, free-running teenager who lives at home - and is set to become a household name". Daily Mirror. MGN Limited. Archived from the original on 26 June 2018. Retrieved 30 September 2018.
  17. ^ "The Brothers Trust". www.thebrotherstrust.org. Archived from the original on 4 October 2019. Retrieved 18 July 2017.

خوێندنەوەی زیاتر[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]