بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تۆما تۆماس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆما تۆماس
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤
ئەلقۆش، عێراق
مردن١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦(١٩٩٦-١٠-١٥) (٧٢ ساڵ ژیاوە)
دیمەشق، سووریا
پیشەسیاسەتوان

تۆما تۆماس ناسراو بە بابۆ یووسف، سیاسەتمەدارێکی کۆمۆنیستی کلدانی عێراقی بوو کە لە شەستەکاندا دژایەتی ڕژێمی بەعسی کردووە.

تۆما تۆماسی کلدانی و لە شارۆچکەی ئەلقۆش لە باکووری پارێزگای نەینەوا لە عێراق لە ساڵی ١٩٢٤ لەدایکبووە، مەسیحییەکی کاسۆلیکییە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی، چووەتە مووسڵ و خوێندنی ناوەندی تەواو دەکات. پاش تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی دەچێتە کەرکووک و لە کۆمپانیایەکی نەوت کاری کردووە. لەوێ لە ساڵی ١٩٥٠ پەیوەندی بە حزبی شیووعیی عێراقەوە دەکات.

خەباتی دژی حکوومەتی ناوەندی

[دەستکاری]

لە شۆڕشی ١٩٥٨دا بە توندی لەگەڵ شیووعییەکان دەرکەوت، بەڵام ناسیۆنالیستە عەرەبەکان توانیان لە ساڵی ١٩٦٣ حکوومەت بڕووخێنن دوای ئەوەی عەبدولکەریم قاسمیان لە سێدارە دا. زۆرێک لە کۆمۆنیستەکانی ئەو سەردەمە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، لەوانە تۆما تۆماس کە لە چیاکانی کوردستان بەرەو باکووری عێراق ھەڵھات و سوپای ئەنساری پێکھێنا، کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ پەیوەندی بە ئۆپۆزسیۆنی کوردەوە کرد لە دژی دەسەڵاتی ناوەندیدا. تۆما تۆماس سەرکردایەتی سوپای ئەنساری کرد لە چەندین شەڕدا دژی سوپای عێراق، دیارترینیان ناردنی سوپاکەی بوو لە سنووری تورکیاوە بۆ تلکێف.

کۆتاییەکانی ژیانی

[دەستکاری]

ساڵی ١٩٨٠ بەرەو سووریا ھەڵھات و لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦ لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد. سەرەتا لە گۆڕستانی کلدانەکان لە دھۆک بە خاک سپێردرا و لە ساڵی ٢٠١٠ تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ زێدی خۆی ئەلقۆش.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]