تۆماس توخێل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تـۆماس تـۆکڵ (گۆکردنی ئەڵمانی: [ˈtoːmas ˈtʊxl̩];[١] یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی بەڕەگەز ئەڵمانییە لە بەرواری ٢٩ی ئابی ساڵی ١٩٧٣ لە دایکبووە کە ڕاهێنەڕایەتی زۆربەی یانە گەورەکانی ئەوروپای کردووە وەکو یانەکانی چێڵسی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی

لە شاری کڕەمبەخی ئەڵمانیا لە دایکبووە ، دوای ماوەیەک یاریکردن وەکو یاریزان دواجار پێکانێکی سەخت وا لە تۆماس تۆخێل دەکات واز لە یاریکردنی یانە و نێودەوڵەتی بێنێت لە پێش ٢٠٠٠ەکان ، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە کاروانی ڕاهێنەرایەتی تۆماس تۆخێل دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوام بووە لە ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکانی ئەوروپا - سەرەتای ڕاهێنەرایەتی لە یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی بووە ، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دوای بەسەربردنی ماوەیەك بەڕاهێنەڕایەتیکردنی یانەی ئۆگسبۆڕگی ئەڵمانی ، یانەی ماینزی ئەڵمانی بەخواستن دەهێنێتە ڕیزەکانیەوە.

دوای وەرگرتنی وەکو خواستن لەلایەن یانەی ماینزی ئەڵمانی تۆماس تۆخێل لە ساڵی ٢٠١٥ ماینزی بەرەو یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند ی ئەڵمانی بەجێ دەهێڵێت

تۆماس تۆخێل بەشێوەیەکی زۆر باش ڕاهێنەڕایەتی یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندی کرد لەو ماوەیە تا ساڵی ٢٠١٨ کاتێك یانەی پاریس سان جێرمانـی فەڕەنسی گرێبەستیان لەگەڵدا ئەنجامدا بۆ ماوەی دوو وەرزی سەرەکی کە بووە هۆی دوو جار بردنەوەی خوولی فەڕەنسی لەسەریەک و تیپەکەی گەیاندە یەکەمین یاری کۆتایی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستەکەی هەڵبوەشێننەوە.

دوای ماوەیەک لە دابڕان تۆماس تۆخێل دووبارە گەڕایەوە سەر شانۆی ڕاهێنەرایەتی کردن بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا و دوای چەند مانگێک تۆماس تۆخێل توانی دووەم جامی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ یانەکە بنووسێتەوە لە هەمان ساڵدا.

بەڵام دوای زیاتر لە ساڵێک بەسەر لە بردنەوەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆماس تۆخێل نەیتوانی بەشێوەیەکی زۆر باش ئەنجامی باش بۆ یانەی چێڵسی بەدەستبهێنێت ، هەرچەندە یانەکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ بەچەند قەیرانێکی گەورە و سەختدا تێپەڕدەبوو کە تیایدا سەرۆکی پێشووتری یانەکە لە پۆستەکەی دەرکرا و سەرۆکی نوێی بەناوی تۆد بۆیڵی هەڵبژێردرا بەڵام چاودێران و شیکەرەوان ئەوە دەخەنە ڕوو تۆماس تۆخێل لە کۆتا ساتەکانی ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ یاریزانەکانیدا باش نەبووە بۆیە ئەوە بە هۆکاری سەرەکی لابردنی لە ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکە دەژمێردرێت لە ئێستادا ، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە دوای یارییەکەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەرامبەر دینامۆ زغڕب ی کڕواتی لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Krech, Eva-Maria; Stock, Eberhard; Hirschfeld, Ursula; Anders, Lutz Christian (2009). Deutsches Aussprachewörterbuch [German Pronunciation Dictionary] (بە ئەڵمانی). Berlin: Walter de Gruyter. pp. 984, 1000. ISBN 978-3-11-018202-6.